کۆمپانیای (هاواری فیلم) لە سی و شهشهمین ساڵڕۆژی کۆچیدوایی سینەماکاری کورد و جیهانی (یڵماز گونەیدا) هەر دوو پڕۆژەی (رۆژی سینەمای کوردیی و کۆماری یڵماز گونەی ژیاندۆستیی) رادەگەیەنێت.
وا بڕیاره رۆژى 9/9/2020 كاژێر (4:30)ى ئێواره لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە له شارى سلێمانى هەر دوو پڕۆژەی (رۆژی سینەمای کوردیی و کۆماری یڵماز گونەی ژیاندۆستیی) رادەبگەیەندرێت.
لە لێدوانێکی تایبهت به سایتى گهلاوێژ (هاوار مستەفا خان) خاوەنی هەردوو پڕۆژەکە رایگهیاند، کورد و کوردستانیان لەهەر کوێیەکی گۆی زەویدابن دەتوانن راستەوخۆ راگەیاندنی رۆژی سینەمای کوردیی و کۆماری یڵماز گونەی ژیاندۆستیی کە ئەوەی دواییان پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی سینەماو گەشتیارییە ببینن، ههروهها وتیشى: "سلێمانی شانازییەکی دیکە بۆ راگەیاندنی بۆنەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی کە (سینەمای کوردیی)یە بۆ کورد و کوردستانیان لەباوەش دەگرێت".