- لە رۆژى 8/9/1645 فرانسیسکۆ گۆمێز دی کیفیدۆ (Francisco Gómez de Quevedo )، شاعیر و نوسهرى ئیسپانی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى سیوداد ریاڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/9/1580 لە شارى مەدرید لە دایکبووە، لە ساڵى 1639پێنج ساڵ بەر لە کۆچى دوایى کردنى بەهۆى نووسین و شیعرەکانى زیندانى کراوە.
- لە رۆژى 8/9/1830 فریدریک میسترال (Frédéric Mistral)، شاعیر ئهدیب و شانۆكاری فهرهنسی لەدایکبووە، لە رۆژى 25/3/1914 لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 خهڵاتی نۆبڵی ئهدهبی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 8/9/1841 ئهنتونین دفورجاک (Antonín Leopold Dvořák)، دانهری موزیكى چیکی و ئاوازدانهر و موزیسیانى چیكى لە دایکبووە، لە رۆژى 1/5/1904 لە تەمەنى (63) ساڵى بە جەڵتەى مێشك لە شارى پراگ لە چیک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 8/9/1897 جیمی روگرێس (Jimmy Rogers)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئاوازدانەرى ئهمریکى لە شارى میریدیان لە ویلایەتى میسیسیبى لە دایکبووە، لە رۆژى 26/5/1933 لە تهمەنى (35) ساڵى بە نەخۆىشى سیل لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 8/9/1923 رهسول گهمزتۆف (Rasul Gamzatov)، شاعیر و نوسهرى روسى لە گوندى تسادا لە ناوچەى خونزاخ لە کۆمارى داگستانى یەکێتى سۆفیەت لە دایکبووە، لە رۆژى 3/11/2003 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 8/9/1946 عەواتف نەعیم سەلمان ئەکتەر و دەرهێنەرى عێراقى لە دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە بوارى دەرهێنانى شانۆگەرى لە زانکۆى بەغدا.
- لە رۆژى 8/9/1946 خهلیل ئهرگۆن (HalilErgün)، ئهکتهری تورکی لە شارى ئیزنیق ل لە دایکبووە، ئەوکاتەى لە شارى ئیزنیق خوێندکار بووە و بەشدارى شانۆگەرى خوێندنگاکەى کردووە، وەکو ئەکتەریش بۆ یهكهمجار لە ساڵى 1975 بهشدارى له کارى هونهریدا كردووه.
- لە رۆژى 8/9/1949 ریچارد ستراوس (Richard Strauss)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەڵمانى لە شارى گارمیش لە تەمەنى (85) ساڵی کۆچى دوایى کردووە، لە ڕۆژى 11/6/1864 لە شارى میونغ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 8/9/1979 بینک (ئەلیشا بیس مۆر - Alecia Beth Moore)، ژنه گۆرانیبێژی ئهمریکى لە شارى بنسیلڤانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بهشدارى له كارى هونهریدا کردووە.
- لە رۆژى 8/9/1991 براد دیفیز (Brad Davis)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/11/1949 لە شارى تالاهاسى لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 8/9/2012 سامی ئیحسان، ئاوازدانهری سعودی لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى جدەى سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1937 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 8/9/2018 عادل بكرى، شاعیر و نوسهر عێراقى له تهمهنى (88) ساڵى به روداوى هاتوچۆ له شارى موسڵ كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1930 له شارى موسڵ له دایكبووه.