Chawy_slemany.jpg

چاوى سلێمانى كۆچى دوایى كرد

فۆتۆگرافەری بەناوبانگی کورد ڕەفیقی وێنەگر ناسراو به‌ چاوى سلێمانى کۆچی دوایی کرد.

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/9/2020 رەفیق مەحمود محەمەد كە بە رەفیقی وێنەگر یان چاوى سلێمانى ناسراوه‌ له‌ ته‌مه‌نى (88) ساڵى له‌ شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.

رەفیقی وێنەگر له‌ چه‌ند دێرێكدا:

ناوى ته‌واوى: رەفیق مەحمود محەمەد

پیشه‌ى هونه‌رى: وێنه‌گر

بە رەفیقی وێنەگر یان چاوى سلێمانى ناسراوە.

له‌ ساڵی 1932 لە گەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

له‌ ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه‌ بەهۆی مەحمود ئەفەندی رەسامی باوكی بە كامێرا ‌و فۆتۆ ئاشنا بووە.

باوكی یەکێکە لە فۆتۆگرافەرە دێرینەكانی شاری سلێمانی، ئەمیش بەردەوامی بەکارەکەی ئه‌و داوه‌ و كاری فۆتۆگرافەری كردووەتە خولیا‌و سەرچاوەی بژێویی ژیانى.

له‌ ساڵی 1954 لە نزیك سەرا ستۆدیۆیەكی بەناوی خۆیەوە دانا‌وە بەكاری فۆتۆگرافییەوە سەرقاڵ بووە.

پێشتر خۆی باسی لەوە کردووە، نزیكەی نیو ملیۆن وێنەی جیاجیای سەرانسەری كوردستانی گەورەی هەیە‌ و نزیكەی 34 هەزار جامی وێنەی نەشۆراوەی هەیە.

بایەخێكی زۆر گەورەی بە وێنەی گەڕەك و رووداو و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی دابوو.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە