هونەرمەند و ئەکتەری دیاری میسر عایدە کامل بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
سەندیکای هونەرمەندانی میسر به‌هۆى كۆچى دوایى هونەرمەند و ئەکتەری دیاری میسر عایدە کامل راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، له راگهیهنداروهكهدا هاتووه، هونەرمەند عایدە کامل بەهۆی بوونی گرفتی تەندروستیی لە گەدە و کۆڵۆنیدا، کە ماوەی سێ هەفتە بوو لە نەخۆشخانەیەکی قاهیرەدا چارەسەری وەردەگرت، بەڵام تەندروستیی خراپتر بووە کە بە هۆیەوە کۆچی دوایی کردووە.
عایدە کامل له چه‌ند دێرێكدا:
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
- له رۆژى 22/9/1931 له شارى قاهیره له دایكبووه.
- هاوسه‌رى هونەرمەندی کۆچکردوو مەحمود عەزمی بووە.
- له ژیانى هونه‌ریى خۆیدا به‌شدارى زیاتر له (120) فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای تەلەفزیۆنیدا کردووە.
- ناوبانگێکی دیاری لە میسر هەبووه و چەندین خەڵاتی لە بوارەکەی خۆیدا وەرگرتووە.
- له رۆژى 7/9/2020 له ته‌مه‌نى (89) ساڵى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه.