Shewakar.jpg

سیانزه‌مین پێشانگه‌ى شێوه‌كارانى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت

لقى سلێمانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان سیانزه‌مین پێشانگه‌ى شێوه‌كارانى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌.

وا بڕیاره‌ رۆژى 10/9/2020 كاژێر (4)ى ئێواره‌ له‌ هۆڵى ئه‌منه‌ سوركه‌ له‌ شارى سلێمانى سیانزه‌مین پێشانگه‌ى شێوه‌كارانى سلێمانى بكرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ى (4) رۆژ به‌رده‌وام لبێت، سه‌باره‌ت به‌ پێشانگاكه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (محه‌مه‌د فه‌تاح) ئه‌ندامى لیژنه‌ى سیانزه‌مین پێشانگه‌ى شێوه‌كارانى سلێمانى به‌ سایتى گه‌لاوێژى راگه‌یه‌اند: "له‌ژێر رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى و به‌ چاودێرى (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگارى سلێمانى سیانزه‌مین پێشانگه‌ى شێوه‌كارانى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت"، هه‌روه‌ها وتیشى: "پێشانگاكه‌ به‌ به‌شدارى (8) هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كاره‌ له‌ چوار به‌شى (تابلۆ، سیرامیك، پیه‌كه‌ر و گرافیك) و وه‌كو نه‌ریتێك ساڵانه‌ پێشانگاى شێوه‌كارى بۆ هونه‌رمه‌ندان سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ ده‌بوایه‌ پێشانگاكه‌ له‌ مانگى (2)ى ئه‌مساڵ بوایه‌، به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبنه‌وه‌ى فایرۆسى كۆرۆنا خرایه‌ ئه‌م كاته‌وه‌، له‌ كۆتایشدا وتى: "له‌ رۆژى سێیه‌مى پێشانگاكه‌دا كۆڕێكى رێزلێنان بۆ چه‌ند تیپێكى هونه‌رى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە