Yadasht.jpg

یاداشت بۆ مردن دەچێتە ھەرێمی کەتەلۆنیا

ده‌رهێنه‌رێكى كورد به‌ کورتە فیلمی (مردن) به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسپانیا ده‌كات.

یاداشت یوسف، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسى كورد له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوێترین به‌رهه‌مى خۆى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ کورتە فیلمی مردن، كه‌ سیناریۆ و دەرھێنانی (یاداشت یوسف) خۆیه‌تى وا بڕیاره‌ له‌ مانگى (11)ى ئه‌مساڵ لە ھەرێمی کەتەلۆنیا لە شارى بەرشەلۆنه‌ بەئامادەبوونی دەرھێنەرانی بەرھەم و چەندین دەرھێنەر و ئەکتەری جیھانی بەڕێوەبچێت.

مردن، پاڵێوراوە بۆ بەدەستھێنانی چەند خەڵاتێک، له‌وانه‌ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی و باشترین دەرھێنەر.

یاداشت یوسف له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: یاداشت یوسف ڕەسوڵ

- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر

- له‌ رۆژى 20/7/1997 له‌ شارى سلسَمانى له‌ دایكبووه‌.

- دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان سلێمانی بەشی شانۆ بواری دەرھێنان بەپلەی یەکەم.

- فیلمی مردن یەکەمین ئەزموونی کامێراى بووە، خەڵاتی ڕوانگەى به‌ براوەی سێھەم به‌ده‌ستهێناوه‌.

- کاری دەرھێنانى بۆ شاکاری دایکە ئازاى نووسەری ئەلمانی بیرتۆڵد برێشت کردوە.

خاوەنی چەند کارێکی شانۆییه‌ بە نووسین و دەرھێنان له‌وانه‌:

- پێشمەرگە شکۆی گەلێک

- ئازارەکانی پێش ڕاپەڕین

- مەرگی خۆشەویستی

- چەند کارێکی دیکە بۆ منالانی نەخۆشخانەی ھیوا و کەمپەکان


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە