Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/9

- لە رۆژى 9/9/1569 بیتەر برویگیل ئەکبەر (Pieter Bruegel de Oude)، نیگارکێش و هەڵکۆڵى وێنەی هۆڵەندی له‌ ته‌مه‌نى (44) ساڵى لە برۆکسل کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1525 لە شارى بریدا لە باشوورى هۆڵەندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/ 1828 لیۆ تۆلستۆی (Lev Tolstoy)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى روسی لە شارى یاسنایا پۆلیانا  لە روسیاى قەیسەرى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/1910 لە تەمەنى (82) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى ستابۆفى روسیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، ئانا کارنینا و شەڕو ئاشتی دوو لە کارە مەزنەکانی ئەون، هه‌روه‌ها رۆمانى سۆناتای خاچیشى كراوه‌ به‌ كوردى.

- لە رۆژى 9/9/1900 جیمس هیلتۆن (James Hilton)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئینگلیزی لە شارى لانکش لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/1954 تەمەنى (54) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لونگ بیتش لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1928 ئەحمەد تەیب عەلج ئەکتەر و نووسەرى شانۆی مەغریبى لە شارى فاس لە مەغریب لەدایکبووە، لە رۆژى 1/12/2012 لە تەمەنى (84) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1931 ئەبو فتوح عەمارە، ئەکتەری میسرى لە شارى دقهەلیە لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 18/7/1998 لە تەمەنى (66) ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاكو ساڵى 1998 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1939 ئەنعام سالوسە (ئەنعام ئیبراهیم حەسەن ئەحمەد سالوسە)، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1944عەبدوڵڵا سەدران (عەبدوڵڵا محەمەد سەدران) شاعیر و نووسەرى بۆسنى لە شارى سسرایڤۆى پایتەختى بۆسنا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/1959 ئیریک سیرا (Éric Serra)، ئاوازدانەری فەرەنسی لە شارى پاریس لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1960 هیو گرانت (Hugh Grant)، ئەکتەری بەریتانی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1966 ئادەم ساندلر (Adam Sandler)، ئەکتەرو گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرکى ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/1967 ئەکشای کۆمار (Akshay Kumar)، ئەکتەری هیندی لە شارى ئەمریستار لە هندستان لەدایکبووە، لە ساڵى 1991 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1969 لیزا لەوید (Lisa Lougheed)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى کەندى لە کەندا لەدایکبووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 1993 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 9/9/1976 ئیما دی کونز (Emma de Caunes)، ژنە ئەکتەری فەرەنسی لە شارى پاریس لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/1976 خوان ئەلفۆنسۆ بابتیستا (Juan Alfonso Baptista)، ئەکتەری فەنزوێلا لە شارى کاراکاسى لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1980 میشیل ویلیامز (Michelle Williams)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى مۆنتاناى ئەمەریکا لە دایکبووە. لە ساڵى 1994 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1982 عەبدوڵڵا زەید (عەبدوڵڵا ناسر زەید)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی کوێـتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- له‌  ڕۆژی یەكشەممە 9/9/ 1984یه‌ڵماز گۆناى ئه‌كته‌ر و دەرھێنەر و نووسەری  کورد، پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ پاریس كۆچى دوایى كردووه‌. له‌ رۆژى 1/4/1937 گوندی (قنجە)ی شارى ئەدەنەى باكورى كوردستان له‌ دایكبووه‌، بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت، خاوه‌نى چەندین خەڵاتی جیهانییه‌ له‌ بوارى سینه‌مادا، کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە ساڵى 1982.

-  لە رۆژى 9/9/1986 جۆرج تەویل، گۆرانبێژى سورى كه‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانى له‌ لوبنان ئه‌نجام ده‌دات لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 به‌شدارى له‌کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/9/1990 ئەلکسەندەر مین (ئەلکسەندەر فلادیمیرۆفیش مین - Alexander Vladimirovich Men)، نوسەر و فەیلەسوفى روسی لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى سرغیایف بۆساد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1935 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/1998 لوچو باتیستى (Lucio Battisti)، گۆرانیبێژى ئیتاڵى لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى میلانۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/3/1943 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/2006 مەلیکە مستەزرەف، ژنه‌ رۆماننوس و چیرۆكنوس و نووسەرى مەغریبى له‌ ته‌مه‌نى (37) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى20/6/1969 لە شارى دار بەیزا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/9/2011 خەیری شەلەبی، رۆماننوس و نوسه‌ری میسرى له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/1/1938 لە گوندى شباس عمیر له‌ شارى كفر شێخ له‌ دایکبووە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە