ناوەندی ئاوێر كتێبى ئهو رۆژهى سهرۆك كۆمار كوژرا بڵاودەکاتەوە.
له درێژهى زنجیره چاپكراوهكانیدا ناوەندی ئاوێر كتێبى ئهو رۆژهى سهرۆك كۆمار كوژرا له نوسینىرۆماننوس و نوسهرى میسرى و نهجیب مهحفوز و وەرگێرانی (حەمەکریم عارف) بڵاودەکاتەوە.
نەجیب مەحفوز له چهند دێرێكدا:
- ناوى تەواوى: نەجیب مەحفوز عەبدولعەزیز ئیبراهیم ئەحمەد
- لە رۆژى 11/12/1911 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- پیشەى ئەدەبى: رۆماننوس و نوسەر.
- لەقۆناغى خوێندنى ئامادەیدا گرنگی زۆرى بە ئەدەبی عەرەبی داوە.
- لە تەمەنى خوێندکاریدا کاریگەری نوسەر (حافز نەجیب) بەسەرەوە بووە.
- لە ساڵى 1919 کاتێک تەمەنی (8) ساڵ بوو شۆڕشی میسرى بەرپا بوو، شۆڕش کاریگەریی گەورەی لەسەری دانا و بووە یەکەم ئەزموون لە هەستی نیشتیمان پەروەریدا ، کە دواتر بە قوڵی لە نوسینەکانیدا ڕەنگی دایەوە .
- لە ساڵی 1930 لە زانکۆی قاهیرە وەرگیراوە بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس.
- لە ساڵى 1932 دەستى بەکارى نووسین کردووە.
- لە ساڵی 1934 بڕوانامەی بەکالۆریۆسى لە فەلسەفە وەرگرتووە.
- دواى تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس درێژەی بە خوێندنی ماستەر لە فەلسەفەدا، بەڵام دوای ساڵێک وازی هێنا بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە نوسین .
- لە ساڵی 1938تاکو ساڵى 1945بە سکرتێری پەرلەمان لە وەزارەتى ئەوقاف دامەزراوە.
- لە ساڵى 1988 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، بووە بە یەکەمین عەرەب، کە براوەی ئەم خەڵاتە بووە.
- بە هۆی ئەوەی بەردەوام باسی کێشەی کۆمەڵگە و ئازارەکانی کردوە و ڕێبازی واقعی هەڵبژاردوە، زۆرترین خوێنەری هەیە.
- زۆربەی شاکارەکانی کراون بە فیلم یان دراما.
- چەندین ڕۆمانی بەناوبانگ و وەرگێڕاوی بۆ سەر زمانە زیندووەکانی جیهان.
- لە ساڵی 1994هەوڵی تیرۆرکردنی درا کە بە چەقۆ لە ملیان دا، ئەم هەوڵە شکستی هێنا و ڕزگاری بوو، بەڵام زیانێکی گەورە بەر لای ڕاستی کەوت کە کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر کارەکانی کە ڕۆژانە لە چەند خولەکێک زیاتر توانای نوسینی نەبوو.
- لە ساڵى 2004 بەهۆى نەخۆشى لە نوسین و کارى ئەدەبى دورکەوتۆتەوە.
- لە رۆژى 30/8/2006 لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جزیرە کۆچى دوایى کردووە.
- دواى کۆچى دوایشى خانەی بڵاوکردنەوەی زانکۆی قاهیرە، خەڵاتی ساڵانەى نەجیب مەحفوز بۆ ئەدەبى راگەیاندووە، کە هەر ساڵەى خەڵاتەکە دەدرێت بە ئەدیبێک.
چەندین بەرهەمى وەرگێردراون بۆ سەرزمانى کوردى لەوانە:
- داستانی ڕەش و ڕووتان
- کۆڵانی میدەق
- سواڵکەرەکە
- ڕێگە
- جەنابى رێزدار