لەژێر ناوی (گرنگیدان بەئەدەب، ئەرک و ئامانجمانە) بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، لەمەڕاسیمێکدا بڵاوکردنەوەی (7) حهوت کتێبی چاپکراوی نووسەر و شاعیرانی ڕاپەڕینى بڵاوكردهوه.
له ڕۆژی 9/9/2020 كاژێر (11)ى پێشنیوهڕۆ لەهۆڵی خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، لەمەڕاسیمێکدا به ئامادهبوانى ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و نوسەرو شاعیر و خوێنەرانی کتێب هەڵسا بەناساندن و بڵاوکردنەوەی (7) حهوت کتێبی چاپکراوی نووسەر و شاعیرانی دەڤەری ڕاپەڕین کە لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیهكه چاپکرابوون بۆ هەریەک لە (خالید فاتیحی، بەکر ئاڵەیی، سدیق عەلی، عومەر حوسێن، شیروان حوسێن خۆشناو و ئەوبەکر هەڵشۆیی).
له سەرەتادا ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین وتەیەکی کورتی لەسەر بەرنامە و کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای کردنەوەی بەڕێوەبەڕایەتیەکەیاندا بەڵێنی کارو خزمەتکردنی ئەدیب و ڕۆشنبیرو شاعیڕو نوسەرانیان داوه و لەسەر هەمان بەڵێن و بەپێی توانا و ئیمکانیەت و دەسەڵاتی بەڕێوەبەڕایەتیان بەردەوام بوونه، دواتر ئیسماعیل ڕاجی نوسەر و شاعیر خوێندنەوەیەکی کورتی بۆ هەر یەک لەبەرهەمە چاپکراوەکان کرد و لەکۆتایی مەڕاسیمەکەشدا کتێبە چاپکراوەکان بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.