Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 11/9

- لە رۆژى 11/9/1733 فرانسوا کۆبران (François Couperin)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و دانه‌ری موزیکى فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1668 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 11/9/1885 دیفید هربرت لورانس (David Herbert Lawrence)، رۆماننوس و شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نێگارکێش و شانۆنوسی ئینگلیزی لە شارى نۆتنگامى بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/3/ 1930 لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى فینسیا لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 11/9/1903 تیودۆر ئه‌دۆرنۆ (Theodor W. Adorno)، فه‌یله‌سوف و ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی له‌ شارى فرانكفۆرت له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 6/8/1969 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 11/9/1930 ساڵح سه‌لیم (محەمەد ساڵح محەمەد سەلیم)، ئه‌کته‌رى میسری لە شارى جەزیرەى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 6/5/2002 لە تەمەنى (71) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1935 ته‌هانی راشد (تەهانى حەسەن حوسنى راشد)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرەى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1943 خالید عەبدوڵڵا سقعبى ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1943 خەلیفە خەلیوفە (خەلیفە عومەر خەلیوفە) ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1960ئه‌شره‌ف عه‌بدولباقی (ئەشرەف ئەحمەد عادل عەبدولباقى)، ئه‌کته‌ری میسری لەشارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1975 ئایه‌توڵا محه‌مه‌د مه‌ردۆخی (شێخ محەممەدی مەردۆخ)، شاعیر و مێژوونوس و نوسه‌رى كورد له‌ ته‌مه‌نى (94) ساڵى لە شارى سنە کۆچى دوایى کردووە و لە گوندى نەوەڕەی شارى سنە نێژراوە، له‌ ساڵى 1880 له‌ داكیبووه‌، لەتەمەنى (12) ساڵیدا (شێخ عەبدولموئمینی) باوکی کە ئیمامی رۆژى هەینى شارى سنە بووە کۆچى دوایى دەکات، ھەر لەو تەمەنەدا بەهۆى زیرەکى و شارەزایی و لێهاتوویى كراوه‌ته‌ ئیمامی مزگەوتى سنە، نزیکەی ٦٠ بەرھەمی چاپکراوی هەیە.

- لە رۆژى 11/9/1987 مه‌روه‌ محه‌مه‌د، ژنه‌ ئه‌كته‌رى سعودى له‌ شارى دوبه‌ى له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 11/9/1994 جیسیکا تاندی (Jessica Tandy)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌ریتانی لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 7/6/1909 لە شارى لەندەن لە دایکبووە، له‌ ساڵى 1989 خه‌ڵاتى ئۆسكارى وه‌ك باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر وه‌رگرتووه‌.

- له‌ رۆژى 11/9/2019 سیمۆن ئەسمەر، دەرهێنەر و ئاوازدانه‌ری لوبنانی لەتەمەنی (76) ساڵی له‌ شارى به‌یروت كۆچی دوایی كردووه‌، له‌ رۆژى 2/1/1943 له‌ شارى سه‌رفه‌ند له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە