ئاسۆ نه‌ریتى هه‌ورى فێر كردم
كه‌چى دوێنێ بینیم،
هه‌ورێك روخسارى ئاسۆى داپۆشیوه،
به‌بێ ئه‌وه‌ى داواى لێبوردنى لێبكات.
*
لێره، كه ئه‌م ماوه‌یه نیشته‌جێم
دانیشتنى هه‌ور له‌سه‌ر عه‌رشى كات زۆر ده‌خایه‌نێ
به‌ڵام له سه‌ردار و نامۆیه‌ك ده‌چێ
دسه‌ڵاتداره وله‌گه‌ڵ كه‌س قسه ناكات
ته‌نیا له‌گه‌ڵ داهاتوو نه‌بێت
كه نازانێ كێیه و چییه.
خه‌ڵك له ده‌وریدا
هه‌ر یه‌كه و به‌ر ئه‌ویتر ده‌كه‌وێ
كه به‌سه‌ر گۆچانى گه‌ردوون نوشتاوه‌ته‌وه.
*
خودى ئاسمان،
له په‌نجه‌ره‌ى به‌فر ده‌رده‌كه‌وێ.
*
هیچ شتێك ناگاته سپێتیى به‌فر،
ته‌نیا شه‌وى زمان نه‌بێ.
*
كرێكارێك له شاردا :
قه‌له‌ڕه‌شێكه له‌ناو به‌فردا
سڵاو، ئه‌ى نامۆى كۆچه‌رى،
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى شار ده‌شۆیت و
پاڵتۆى به‌فرت له‌به‌ردایه.
*
به‌فرێكى كۆچه‌رى
رێگهدهدا نیشته‌جێ سه‌فه‌ر بكا
به‌بێ سنوور، له یاده‌وه‌رى ئه‌ودا.
*
پێمخۆشه هه‌میشه جیهان ببینم و بیخوێنمه‌وه :
له ئۆقیانوسى غوباریدا خۆم له‌بیركه‌م
ئه‌مڕۆ، غوبارى به‌فر ئه‌و حه‌زه‌م پێده‌دا.
*
به‌یانیان –
هه‌یوان بێزار نابێ له میوانداریى ئه‌و پێیانه‌ى بزر بوون.
دهرختێكه سه‌رى به دهنوكى باڵنده‌كان ده‌خورێنێ.
ئه‌م هه‌ورانه‌ش كه هێواش هێَواش
پله پله، له پلیكانه‌ى هه‌وره‌وه دێنه خوارێ.
*
به‌یانیان –
چه‌ند جوانه هێرشى دوژمنانه‌ى یاده‌وه‌ریم بۆ سه‌ر خۆم :
مه‌ره‌كه‌ب له من ده‌با و
بیرچوونه‌وه‌م پێده‌به‌خشێ.
*
به‌یانیان –
ئه‌مه‌تا هه‌تاو دێ
به پێیه‌كانى به‌فر.
*
به‌یانیان –
باڵنده‌ى كات كۆچ ده‌كا.
*
ئێواران –
گه‌نده‌موو له‌ناو ڕانهكانى شه‌و په‌یدا ده‌بێ.