Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/9

- لە رۆژى 12/9/1764 جان فیلیپ رامو (Jean-Philippe Rameau)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى فه‌ره‌نسی لەشارى پاریس لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/9/1683 لە شارى دیجۆنى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1836 کریستیان دیتریچ گراب (Christian Dietrich Grabbe)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی له‌ ته‌مه‌نى (34) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى دۆڕتمۆند کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 11/12/1801 لە شارى دۆڕتمۆند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1893 حسێن حوزنی موکریانی (حسێن عەبدولەتیفى ئیسماعیل) مێژوونوسی کورد لە شارى مهاباد لە دایکبووە، بەیەکەم مێژوونوسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، ساڵی (١٩١٥) لەشاری‌ حەلەبی‌ ڕۆژئاوای‌ کوردستان چاپخانەیەکی بچوکی‌ پێکەوە ناوە  بۆ بڵاوکردنەوەی ئەدەب‌ و مێژووی کوردی و ساڵی (١٩٢٥) هاتووەتەڕواندزو چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە، بەڵام بەهۆى هەڵوێستەکانى دوورخراوەتەوە بۆ شارى بەغدا تا لە رۆژى 20/9/1947 هەر لەو شارەدا کۆچى دوایى کرد، و دواتر تەرمەکەى هێنراوەتە شارى هەولێر و بەخاک سپێردرا. لە ماوەى تەمەنى خۆیدا چەندین کتێبى نووسیووە دەربارەى مێژووى کورد، هەروەک چەندین وتارى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، شارەزایەکى زۆریشى لە زمانەکانى (عەرەبی، ھیندی ، تورکی ، فارسی ، فەڕەنسی و ڕووسیدا ) هەبووە.

- لە رۆژى 12/9/1921 ستانیسواف لم (ستانیسواف هێرمان لم - Stanisław Herman Lem)، شاعیر و نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی پۆڵه‌ندی لە شارى لویۆ لە ئۆکارنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 27/3/2006 لە تەمەنى (84) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ لە شارى کراکۆف کۆچى دوایى کردووە.  

- لە رۆژى 12/9/1931 ئیان هۆلم (Ian Holm)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە ناوچەى ئیسکس لە نزیک شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1946 جه‌لیله‌ مه‌حمود (جەلیلە مەحمود عەبدولڕەحیم)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1951 جۆ پانتۆلیانۆ (Joe Pantoliano)، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریکی لە شارى هۆبۆکێنى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1957 هانز زیمه‌ر (هانز فلۆیریان زیمەر - Hans Florian Zimmer)، موزیسانى ئه‌ڵمانی لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1961 میلێن فارمر، (میلێن جان گەیتەر -Mylène Jeanne Gautier) ژنه‌ گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی لە شارى کیبێک لە کەندەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1957  کازم ساهیر (کازم جەبار ئیبراهیم)، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و موزیسیانى عێراقى لە شارى موسڵ لە دایکبووە، له‌ ساڵى 1976 لە تەمەنی (19) ساڵیدا هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامۆزایەکی کردووە، دوای بوون بە خاوەنی دوو کوڕ لێی جیابوویەوە، لە ساڵى 1980 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە، لە ساڵی 1984 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆى بەناوی داری زەیتوون (شجرە الزیتون) بڵاوكردۆته‌وه‌، ئامێرەکانى (گیتار، عود و پیانۆ) دەژەنێت، نازناوی (باڵیۆزی گۆرانیی عێراقی) و (قەیسەری گۆرانیی عەربی) لێنراوه‌، لەدوای ئەوەی  شیعرەکانی (نزار قەبانی) بۆ گۆرانییەکانی بەکارهێنا، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە.

- لە رۆژى 12/9/1966خالد نەبەوی (خالید محەمەد نەبەوى)، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى مەنسورەى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1967 جەسۆن ستاسام (Jason Statham)، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى دێربیشایرى بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1969 فایز مالکی (فایز ئەحمەد مالکى)، ئه‌کته‌ری سعودی لە شارى تائف لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 به‌شدارى له‌ کارى هونه‌ریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/1973 پول واکەر (پول ولیام واکەر- Paul Walker)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى غلیندیلى ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/11/2013 لە تەمەنى (40) ساڵى لە شارى سانتا کلاریتا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بە ڕووداوى ئۆتۆمبێل کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1985 تاكو ساڵى 2013 به‌شدارى له‌ كارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 12/9/1980 هیرۆیۆکى ساوانۆ (Hiroyuki Sawano)، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1981  ئۆجینیۆ مونتالی (Eugenio Montale)، شاعیر و نوسه‌ری ئیتالی لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى میلانۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/10/1896 لە شارى جنوەى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- له‌ رۆژى 12/9/1986 فوئاد عەلی، ئەكتەر و موزیسیانى ئەردەنی له‌ كوێت دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2003 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 12/9/1986 ئیمی روسوم (Emmy Rossum)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرکى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1992 ره‌شاد موفتی (رەشاد محمەد ئەفەندی موفتی مەلا عوسمان ئەبوبکر ئەفە)، زانای ئاینی و نوسه‌ر و رۆشنبیر و شاعیری کورد، لە تەمەنى (77) ساڵى لە  شاری هەولێرکۆچى دوایى کرد، لەماوەى تەمەنیدا ژمارەیەک بەرهەمی ئاینی و ئەدەبی داناوە و زۆربەیان چاپ نەکراون، لە تەمەنی 19 ساڵیدا باوکی ناردویەتى بۆ وڵاتى میسر و لەوێ لە زانکۆى ئەزهەر خویندویەتی و بروانامەی زانستی وەرگرتووە و ساڵی 1936 دا گەراوەتەوە هەولێر و خوێندنی مەلایەتی لە لای باوکی تەواو کردووە. ئەندامی ئەنجومەنی زانستی بووە لە شارى هەولێر، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی زانایان بووە تا ئەو رۆژەى کۆچى دوایى دەکات، لەگەل دروست بوونییه‌کێتی نووسەرانی کورد بووەتە ئەندامێکی کاراییەکێتیەکە. چەندین کۆرو سیمیناریى شیعری پێشکەش کردووە. لە بنەمالەیەکی ئاینی کورد لە  سالی 1915 له قەڵای هەولێر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1992 رەجا بلمێر، گۆرانیبێژى مەغریبى لە شارى داربەیزاى مەغریب لە دایکبووە، له‌ ساڵى 2014 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 12/9/1993 به‌لیغ حه‌مدی، موزیسیان و ئاوازدانەرى میسری لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى له‌ شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/10/1931 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/1994 راپ مۆنسیتەر (Rap Monster)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە دایکبووە، لە ساڵى 2012 به‌شدارى له‌ كارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/9/2011 محه‌مه‌د غه‌نی حیکمه‌ت، په‌یکه‌رتاش و شێوەکاری عێراقى لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى عەمانى ئوردەن کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 20/4/1929 له‌ شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/9/2003 جونی کاش (J. R. Cash)، گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى تێنیسى ئەمەریکا لە تەمەنى (71) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 26/2/1932 لە شارى کینغزلاندى لە دایکبووە، لە ساڵى 1955 تاكو ساڵى 2003 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 12/9/2014 زریان (ساڵح مەهدى)، ئاوازدانەر و موزیسانى تونسى لە تەمەنى (89) ساڵى لە تونس کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 9/2/1925 لە تونس لە دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بوو لە بوارى موزیک لە زانکۆى پواتى لە وڵاتى فەڕەنسا

- لە رۆژى 12/9/2018 رەشید تەها، گۆرایبێژى جەزائێرى لە تەمەنى (59) ساڵى بە حەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووه‌، لە رۆژى 18/9/1958 لە شارى سیق له‌ جەزائیر لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاكو ساڵى 2018 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.


ئەم بابەتە 3 جار خوێندراوەتەوە