- له رۆژى 13/9/1592 میشیل دی مونتین (Michel Eyquem de Montaigne)، شاعیر و نوسەر و وه‌رگێڕ و فه‌یله‌سوفی فەرەنسی له ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 28/2/1533 له شارى ئۆكسیتانیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 13/9/1660 دانییل دیفو (Daniel Defoe)، رۆماننوس و نوسەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 24/4/1731 لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 13/9/1819 كلارا شومان (Clara Schumann)، ژنە موزیسیان و ئاوازدانهرى ئەڵمانی له شارى لاپزیگ له ویلایه‌تى ساكسۆنیا له دایكبووه، له رۆژى 20/5/1896 له ته‌مه‌نى (77) ساڵى به جه‌ڵته‌ى مێشك له شارى فرانكفۆرت كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 13/9/1876 شێروود ئەندرسۆن (Sherwood Anderson)، رۆماننوس و چیرۆكنوسی ئەمریكی له شارى كامدین له دایكبووه، له رۆژى 8/3/1941 له ته‌مه‌نى (64) ساڵى له شارى كۆڵۆن به نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 13/9/1903 ریاز قەسەبچی، ئەكتەری میسری له دایكبووه، له رۆژى 23/4/1963 له ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1936 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1916 روالد دال (Roald Dahl)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسه‌ری بەریتانی له دایكبووه، له رۆژى 23/11/1990 له ته‌مه‌نى (74) ساڵى به‌نه‌خۆشى له شارى ئۆكسفۆرد كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 13/9/1924 ئیبراهیم سەعفان، ئەكتەری میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 14/9/1982 له ته‌مه‌نى (58) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ له شارى عه‌جمان له ئیمرات كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 13/9/1924 موریس جار (Maurice Jarre)، موزیسیان و ئاوازدانهرى فەرەنسی له شارى لیۆن له دایكبووه، له رۆژى 28/3/2009 له ته‌مه‌نى (84) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى لوس ئه‌نجلوس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 13/9/1924 ئیبراهیم سهعفان، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/9/1982 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى عەجمان لە ئیمارات کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 13/9/1942 مستەفا فەهمی، ئەكتەری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، له ساڵى 1974 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1944 جاكلین بیسیە (Jacqueline Bisset)، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی له شارى ویبریگ له به‌ریتانیا له دایكبووه، له ساڵى 1965 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1952 بیونە (بایه بوزار)، ژنە ئەكتەری جەزائیری له جه‌زائیر له دایكبووه، له ساڵى 1973 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1957 سیراج مونیر، ئەكتەری میسری له ته‌مه‌نى (53) ساڵى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 15/7/1904 له شارى قاهیره له دایكبووه، له ساڵى 1930 تاكو ساڵى 1957 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1974 عەبیر ئەحمەد، ژنە ئەكتەری میسری، كه كاره هونه‌رییه‌كانى له كوێت ئه‌نجام ده‌دات له كوێت له دایكبووه، له ساڵى 1996 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1978 مه‌شعه‌ل جاسر، ئەكتەری كوێتی له كوێت له دایكبووه، له ساڵى 2003 تاكو ساڵى 2012 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1980 یەڵدا (یه‌ڵدا محه‌مه‌د ئهبنوس)، ژنە ئەكتەری ئێرانی له كوێت له دایكبووه، له ساڵى 2001 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1985 به‌در ئهلحمود، دەرهێنەری سعودی له سعودیه له دایكبووه، له ساڵى 2008 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1993 نایل هۆران (Niall Horan)، گۆرانیبێژى ئیرله‌ندى له شارى مولینگار له ئیرله‌ندا له دایكبووه، له ساڵى 2010 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/1996 توپاك شاكور (Tupac Amaru Shakur)، گۆرانیبێژ و ئەكتەرو شاعیر و ئاوازدانه‌ری ئەمریكی له ته‌مه‌نى (25) ساڵى له شارى لاس فیگاس له ویلایه‌تى نیفادا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 16/6/1971 له ناوچه‌ى مانهاتن له شارى نیۆیۆرك له دایكبووه، له ساڵى 1987 تاكو ساڵى 1996 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- له رۆژى 13/9/2012 ئیسماعیل عەبدولحافز، دەرهێنەری میسرى له ته‌مه‌نى (71) ساڵى له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 15/3/1941 له شارى كفر شیخ له دایكبووه، له ساڵى 1964 تاكو ساڵى 2012 به‌شدارى له كارى هونهرىدا كردووه.
- لە رۆژى 13/9/2017 خەلیل عبوینى، شاعیرى ئوردەنى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى کفر سوم کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/11/1936 لە شارى کفر سوم لە دایکبووە.