Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 14/9

- لە رۆژى 14/9/1321 دانتى ئەلیگبرى  (Dante Alighieri)، شاعیر و نوسه‌ر و بیرمەندى ئیتاڵى لە شارى رافینا لە تەمەنى (56) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە مانگى (5)ى ساڵى 1256 لە فلۆرنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1580 فرانسیسکۆ گۆمێز دی کیفیدۆ (Francisco Gómez de Quevedo )، شاعیر و نوسه‌رى ئیسپانی لە شارى مەدرید لە دایکبووە، لە رۆژى 8/9/1645 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى سیوداد ریاڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى  1639پێنج ساڵ بەر لە کۆچى دوایى کردنى بەهۆى نووسین و شیعرەکانى زیندانى کراوە.

- لە رۆژى 14/9/1916 جوزیە رویس (Josiah Royce)، فەیلەسوف و ئه‌كادیمست و نوسه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى کامبریدج کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1855 لە گراس فالى لە شارى نیفادا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1916 خۆسیه‌ ئیچیگاراى (José de Echegaray)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیسپانى لە تەمەنى (84) ساڵى لەشارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/4/1832 لە شارى مەدرید لە دایکبووە، لە ساڵى 1904 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووه‌.

- لە رۆژى 14/9/1926 میشال بۆتۆر (Michel Butor)، رۆماننوسی فەڕەنسى لە شارى مونس ئین پارۆل لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 24/8/2016 لە تەمەنى (89) ساڵى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1937 عیسمەت مەحمود، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرەى لە دایکبووە، لە رۆژى 18/12/2019 لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1957 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، بە هۆى نەخۆش کەوتن لە ساڵى 2012 لە کارى نواندن بەیەکجارى دورکەوتۆتەوە.

- لە رۆژى 14/9/1947 سام نیل  (Sam Neill)، ئەکتەرى نیوزلەندى لە ئیرلەنداى باکور لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1956 ناهد روشدى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، بۆیەکەمجار لە ساڵى 1979 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1970 مى ئەلبلوشى (مى جاسم ئەلیلوشى)، ئەکتەرى  کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1972 شیدۆ ناکامرا، ئەکتەرىیابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1974 وائل کفورى (میشال ئەمیل کفورى)، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى زحلەى لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1978 یوسف شەریف(محه‌مه‌د ئیسماعیل ناجى)، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە  لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/1980 حەسەن فایەق (حەسەن فاەیق محەمەد خولى)، ئەکتەرى میسرى  لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/1/1898 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1907 تاکو 1971 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 14/9/1982 ئیبراهیم سەعفان، ئەكتەری میسرى له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى عه‌جمان له‌ ئیمرات كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 13/9/1924 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 14/9/1982 گریس کیلى (Grace Kelly)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (53) ساڵى لە شارى مۆنتى کارلۆلە سویسرا بە روداوى ئۆتۆمبێل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1929 لە شارى ڤیلادلڤیا لە ویلایەتى پنسیلڤانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/1983 ئامى  واینهاوس  (Amy Winehouse)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/2011 لە تەمەنى (27) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 14/9/1986 میشیل جینەر  (Michelle Jenner)، ئەکتەرى ئیسپانى لە شارى بەرشەلۆنە لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 14/9/2007 حسێن شەربینی، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرەى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/11/1935 لە قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 14/9/2009 پاتریک سوەیزى (Patrick Swayze)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوسى ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/8/1952 لە شارى هیۆستنى ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاكو ساڵى 2009 بەشدارى کاریدا هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 14/9/2010 محەمەد ئەرکۆن  (Mohammed Arkoun)،  فه‌یله‌سوف و بیرمەند و ئەکادیمىست و مێژونوسى جەزائیرى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى پاریس  کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1928 لە جەزائیر لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە