- لە رۆژى 15/9/1206 ئیسماعیل عەلى حەزیرى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى موسڵ کۆچى دوایى کرد، لە ساڵى 1137 لە شارى بەغدا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1885 ئینا زایدل (Ina Seidel)، ژنه شاعیر و رۆماننوسی ئه‌ڵمانی لە شارى هالەى ئەڵمانیا دایکبووە، لە رۆژى 2/10/1974 لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى شفتلارنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1890 ئه‌گاسا کریستی (Agatha Christie)، ژنه رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌ری ئینگلیزی لە شارى تۆركاى له دایکبووە، لە رۆژى 12/1/1976 لە تەمنى (86) ساڵى له شارى وینتهربۆرگ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1898 قانع (شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری شێخ سەعیدی دۆڵاشی)، شاعیری کورد لەگوندی (ریشێن)ی بناری شارەزوور لەدایک بووە، لە رۆژى 7/5/ 1965 لە ته‌مه‌نى (67) ساڵى له گوندی لەنگە دێ لە ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە، بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناسراوه.
- لە رۆژى 15/9/1908 گێرد گایزر (Gerd Gaiser))، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسه‌ر و ئهكادیمستى ئه‌ڵمانی لە شارى ئوبرریکسینغن لە دایکبووە، لە رۆژى 9/6/1976 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى رویتلینغنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1911 شه‌فیق نوره‌دین، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە دایکبووە، لە رۆژى 14/2/1981 لە تەمەنى (69) ساڵى لە قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1912 ئیسماعیل یاسین، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى سوێسى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/5/1972 لە تەمەنى (59) ساڵى لە قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 تاكو ساڵى 1972 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- لە رۆژى 15/9/1914 حەسەن قزڵچى، نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس و وەرگێڕ و زامانزانى کورد لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لە رۆژی ٢٨/٩/١٩٨٥ دواى ئەوەى (10) مانگ لە ژێر شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دا دەبێ لە بە ھۆکاری نادیارەوە لە زینداندا کۆچی دوایی کردووە و لە ژێر چاودێریی حکومەت تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەھەشتی زارای تاران بەخاک دەسپێردراوە، لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن،یەکێک بووە لەوانەى رۆڵێکی رووناکبیری و رامیاری باشیان هەبووە لە کۆماری کوردستان، لە سەردەمى لاوێتیدا بە ناوی نھێنی (ژیر) پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، لە گۆڤارەکانی (کوردستان)، (ئاوات) و (گۆڤارى هەڵاڵە) نوسینەکانی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی ١٩٤٦ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤاری وێژەیی و رامیاریی گشتیی (ھەڵاڵە) بووە کە لە بۆکان دەرچووە، دواى نەمانى کۆماری کوردستان لە باشوورى کوردستان جێگیردەبێ، دەیان بابەتی ئەدەبی لە زمانەکانی فارسی، تورکی، بولگاری و عەرەبی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی، کۆمەڵێک بەرهەمى هەیە، پێکەنینى گەدا دیارترینیانە کە پێى دەناسرێتەوە.
- لە رۆژى 15/9/1926 رودلف ئوکن (Rudolf Eucken)، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمستی ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى یینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/1/1846 لە شارى ئەورچ لە دایکبووە، لە ساڵى 1908 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 15/9/1926 ئیمامورا شوه‌یه، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسی یابانی لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/2006 لە تەمەتى (80) ساڵى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1930 جواهر، گۆرانیبێى لوبنانى لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 به‌شدارى له كارى هونه‌ریدا كردووه.
- لە رۆژى 15/9/1934 عزەت عەلایلى (عزەت حەسەن عەلایلى) ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 بەشدارى کارى هونەرىدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1938 شریفه فازڵ، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژی میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1939 سەعدیە زەیدى، ئەکتەرى عێراقى لە شارۆچکەى عیمارەى شارى میسانى عێراق لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1943 موخلس بەحیرى، ئەکتەرى میسرى لە شارى جەزیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 29/8/2001 لە تەمەنى (57) ساڵى بە رووداوى هاتوچۆ لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1946 تومی لی جونز (Tommy Lee Jones)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سان سابى ویلایەتى تکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1946 ئۆلیڤه‌ر ستۆن (Oliver Stone)، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1960 منحه زه‌یتون، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1960 عماد عەبدولحەلیم، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 20/10/1955 لە تەمەنى (34) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1972 به‌نگینه (فه‌یزوڵڵا باقر ئه‌حمه‌د)، شاعیرى كورد له ته‌مه‌نى (64) ساڵى له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و له گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردراوه، له ساڵی 1908 له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له له دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا ڕووی كردووه‌ته شاری سلێمانی و به یه‌كجاریی له‌م شاره ماوه‌ته‌وه تا كۆچى دوایى كردووه، یه‌کێک بووه له شاعیره‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستەم، کە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوه له هۆشیاری نیشتمانی، هاوڕێ و هاوکارێکی شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره مێرد بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شانۆگهرییهكدا به‌ناوی حاجی باقی ڕۆڵی بینوه، بۆیه له‌لایه‌ن پیره‌مێردی شاعیر ئه‌و نازناوه‌ی پێبه‌خشراوه، رۆڵێکی گرنگ و دیاری هه‌بووه له زیندووکردنه‌وه‌ی یادی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه چه‌ندینجار ده‌ستگیركراوه و زۆرجار بڕیاری كوشتنیشی بۆ ده‌ركراوه، زۆرینه‌ی شیعره‌كانی له ژیان و ژین بڵاوكردۆته‌وه، له‌لاى پیره‌مێردی شاعیر زۆر خۆشه‌ویست بووه، هه‌ربۆیه كردوویه‌تى به سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، خاوه‌نی دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعرییە.
- لە رۆژى 15/9/1977 ئه‌نجیلا ئه‌کی (Angela Aki)، ژنه گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى یابانى لە شارى تۆکۆشیما لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1977 تۆم هاردى (Tom Hardy) (ئەدوارد تۆماس هاردى) ئەکتەر و دەرهێنەرى بەریتانى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1979 ئه‌یمی دیفیدسۆن (Amy Davidson)، ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى فینیکسى ویلایەتى ئەریزرۆناى ئەمەریکا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1980 ئه‌ریم توگ (İremAltuğ)، ژنه ئه‌کته‌ری تورکی لە شارى ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1987 هند ئەبى لەمع، ئەکتەرى لوبنانى لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1942 لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 15/9/1989 ئهلیازیه محه‌مه‌د، ژنه گۆرانیبێژی ئیماراتی لە شارى ئەبوزەبى لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو 2013 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى بەرنامەى ئەستێرەکانى کەنداوى کرد توانى پلەىیەکەم لەناو (20) بەشداربووى وڵاتانى کەنداو بەدەستبهێنێت.
- لە رۆژى 15/9/2004 ئیبراهیم مرعشلی، ئه‌کته‌ری لوبنانی لە تەمهنى (67) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1937 لە شارى بەیروت لە دایکبووە.