- له رۆژى 17/9/1205 ئیبن زهیر ههولێرى (محهمهد ئهحمهد عومهر ههولێرى)، شاعیرى كورد له شارى ههولێر له دایكبووه، لە رۆژى 1/9/1278 له تهمهنى (72) ساڵه له شارى دیمهشق كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 17/9/1923 هانک ویلیامز (Hank Williams)، گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئەمریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 1/1/1953 لە تەمەنى (29) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1937 تاكو ساڵى 1952 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1929 نادیە ئەلسەبع، ژنە ئەکتەری میسری له دایکبووە، لە رۆژى 24/7/1990 لە لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1994 تاكو ساڵى 1987 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1953 سەلول قتریب، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى تەرابلوس لە دایکبووە، لە رۆژى 4/3/2009 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1960 عەبلە کامل (عەبلە کامل محەمەد عەفیفى)، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1963 رامی سعری، شاعیر و وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبی ئیسرائیلی لە شارى بتاح تکفا لە ئیسرائیل لە دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە بوارى ئەدەبى، زمانەکانى (ئیسپانى، کەتەلۆنى، فنلەندى، عبرى، پورتوگالى، مەجرى، یۆنانى، ئەلبانى و تورکى ...هتد) دەزانێت.
- لە رۆژى 17/9/1968 ئەنستزیا (Anastacia)، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى چیکاگۆى لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1983 هودا سەڵاح، ژنە ئەکتەری تونسی كه كاره هونهرییهكانى له ئیمارت ئهنجام دهدات لە شارى دوبە لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1983 سەنایە ئیرانى (سەنایە ئیرانى سیگال - Sanaya Irani Sehgal)، ژنه ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1985 جۆن ولکەر (Jonathan Jacob Walker)، ئاوازدانەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى چیکاگۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1992 روان سایغ (روان مەهدى کازم سایغ) ئەکتەرى عێراقى كه كاره هونهرییهكانى له كوێت ئهنجام دهدات له شارى کوێت لەدایکبووە، لە ساڵى 2013 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1992 عائیشە ئیبراهیم، ژنە ئەکتەری کوێتی لە تەمەنى (47) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووه، لە رۆژى 18/10/1944 لە ناوچەى قبلەى کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 تاكو ساڵى 1992 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 17/9/1992 هریفیلتو ماتینس (Herivelto Martins)، شاعیرى گۆرانى و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیزیسانى بەڕازیلی له تهمهنى (80) ساڵى لە شارى ریۆ دى جانیر لە بەرازیل کۆچى دوایى کردووه، لە رۆژى 30/1/1912 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 17/9/2018 رەسوڵی نادری، هونەرمەندی میللی رۆژهەڵاتی کوردستان له تهمهنى (85) ساڵى بە نەخۆشى له شارى مههاباد کۆچى دوایى کردووه، لە رۆژى 18/9/2018 لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گۆڕستانی شوعەرا لە شارى مەهاباد بەخاکسپێردرا، لە ساڵی ١٩٣٣ له گوندی ئوزونتاشی سنوری مەهاباد لەدایکبووه، لە ساڵی ١٩٧٢ له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، لە وتنى گۆرانی میللی و حەیران و گێڕانەوەی چیرۆک و بەیت و نوکتەدا دەستێکی باڵای هەبووە، کۆمەڵێک بەرهەمی بەنرخی لەدوای خۆی بۆ بەجێهێشتووین و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی زارەکی کوردی کردووە.