Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/9

- لە رۆژى 18/9/ 1709 سامۆیل جۆنسۆن (Samuel Johnson)، شاعیر و رەخنەگرى ئەه‌بى و نووسەرى ئینگلیزی لە شارى لیشفیلد لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1784 لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى خوێندنى 1728 – 1729 خوێندکارى زانکۆى ئۆکسفۆرد بووە، بەڵام له‌به‌ر هه‌ژارى وازى لە خوێندن هێناوە، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى ئەدەب و دکتۆراشى لە ماف بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 18/9/1905 گریتا گاربۆ (Greta Garbo)، ژنە ئەکتەری سویدی لە لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1990لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1954 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى پێدراوە.

- لە رۆژى 18/9/1933 فرید ویلارد (Fred Willard)، ئەکتەری کۆمێدى ئەمریکی لە شارى شاکیر هایتس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1940 رینگۆ ستار (Ringo Starr)، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئینگلیزی لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1954 قەحتان قەحتانی، ئەکتەری بەحرەینی لە شارى محرەق لە بەحرەین لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1958 رەشید تەها، گۆرایبێژى جەزائێرى لە شارى سیق له‌ جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/2018 لە تەمەنى (59) ساڵى بە حەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووه‌، لە ساڵى 1983 تاكو ساڵى 2018 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 18/9/1961 جیمس جۆزیف گاندولفینی، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ویستوود لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە رۆژى 19/6/2013 لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى رۆماى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1970 جیمی هێندریکس (Jimi Hendrix)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى ناوچەى کنزیگۆن لە شارى لەندەن لە تەمەنى (28) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى  دوایى کردووە، لە رۆژى 27/11/1942 لە شارى سایتلى ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1971 جادا پینکێت سمیس (Jada Pinkett Smith)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و دەرهێنەرى ئەمریکی لە شارى بالتیمۆر له‌ ویلایەتى مێریلاند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1973 جیمس مارسدن (James Marsden)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمریکی لە شارى ئۆکلاهۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1974 ئیکسزیبیت (ئەلفین ناسانیل جۆینز - Alvin Nathaniel Joiner)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى دیترۆیت له‌ ویلایەتى میشیغان لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1979 ئەلیسون لوهمان، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى پالم سپرینگس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/1979 ماغی بو غسن، ژنە ئەکتەری لوبنانی لە ناوچەى بەسالیم لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/9/1988 محەمەد حسێن شەهریار، شاعیرى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (82) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1906 لە شارى تەبرێز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/9/2005 مەرزیە فەریقی، گۆرانیبێژی کورد بەهۆى نەشتەرگرەى دڵ لە وڵاتى سوید لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کردووه‌ و لەسەر وەسیەتی خۆی لە سلێمانی و لە گردی سەیوان نێژرا، لە رۆژى 22/7/1958 لە شارى مەریوان لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە، بە یەکێک لە ژنە گۆرانیبێژە بە ئەزموونەکانی کورد دادەنرێت، لەتەمەنی (9) ساڵییه‌وه‌ حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە و چەندین جار لە خوێندنگاکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشداری چالاکییەکانى کردووە، لە ساڵى 1978 لە گەڵ ناسرى رەزازى هونەرمەند ژیانى هاوسەرى پێکهێناوه‌، لە ساڵی 1985 لەگەڵ خانەوەدەکەیدا چووەتە تاراوگە و لە وڵاتى سوید وەکو پەنابەر ماوەتەوە و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنى چەندین گۆرانى و سروودى نیشتمانییە لەوانە: (سڵاو بۆ پێشمەرگە، لانکۆڵێ، ژنان، گیانەکەم بەئاسمانی شین، ماچی خودایی، شەش پەپولەکەم و .....هتد)، بەرلەوەى کۆچی دوایی بکات، ئەلبوومێکی گۆرانی کە لە (6) تراک پێکهاتبوو، ئامادە بوو بۆ بڵاوکردنەوە تەنها کاری تۆمارکردنی دەنگی مابوو، بەڵام بەهۆى کۆچى دوایکردنى فریا نەکەوت کارى دەنگى بۆ بکات، دواتر دڵنیا ڕەزازی کچی بە دەنگی خۆی لە ساڵی (2006) بڵاویکردەوە.


ئەم بابەتە 4 جار خوێندراوەتەوە