- لە رۆژى 19/9/1908 میکا فالتری (Mika Waltari)، رۆماننوس و شاعیر و وەرگێڕی فنله‌ندی لە شارى هلسنک لە دایکبووە، لە رۆژى 26/8/1979 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجه لە شارى هلسنک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 19/9/1911 ویلیا‌م گولدنگ (William Gerald Golding)، رۆماننوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی لە شارى کۆرنوال لە دایکبووە، لە رۆژى 19/6/1993 لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووه و لە گوندى باورتشاک بەخاکسپێردراوە، لە ساڵى 1983 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 19/9/1927 روزماری هاریس (Rosemary Harris)، ژنه ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئینگلیزی لە شارى سوفولک لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 19/9/1948 جیرمی ئهیرونز (Jeremy Irons)، ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتى باشترین ئەکتەرى شانۆیى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 19/9/1967 زینایدا سربریاکوڤا (ZinaidaSerebriakova)، ژنه نیگارکێشی روسی لە تەمەنى (82) ساڵى لە پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1884 لە شارى خارکیف لە ئۆکرانیاى ئێستا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 19/9/1970 تاکانوری نیشیکاوا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری یابانی لە ناوچەى ساسۆ لە شارى شیگا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 19/9/1971 سانا لاسان (SanaaLathan)، ژنه ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 خەڵاتى شانۆى جیهانى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 19/9/1974 د‌یڤید زیپیدا (david Zepeda)، ئه‌کته‌ر و شانۆکار و گۆرانیبێژی مه‌کسیکی لە شارى نوگالیس لە ویلایەتى سانا کروز لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 19/9/1977 ئه‌شره‌ف ئیحسان فه‌قیه، چیرۆکنوس و نوسه‌ری سعودی لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، بۆیەکەمجار لە ساڵى 1997 کورتە چیرۆکى بڵاوکردۆتەوە.
- لە رۆژى 19/9/1984 کیفین زیگرس (Kevin Zegers)، ئه‌کته‌ری که‌نه‌دی لە شارى ودستۆکى کەندەدى لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 19/9/1989 مبارک المانع، ئه‌کته‌ری کوێـتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 19/9/1989 شه‌زا جه‌وده‌ت، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.
- لە رۆژى 19/9/1998 باتریشیا هایز، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى سرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1909 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 19/9/2001 لوتفى زینى، شاعیر و ئەکتەرى سعودى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى جدە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1939 لە شارى مەککە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 19/9/2018 جەمیل راتب (جەمال ئەبوبەکر راتب)، ئەکتەر و شانۆکارى میسرى لە تەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووه، لە رۆژى 19/8/1926 له شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.