HamayHamasa3id1.jpg

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید: فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ هه‌ر له‌یه‌كه‌م خولیه‌وه‌، وه‌ك چالاكییه‌كى جێگیر و ناوازه‌ ده‌ستپێكرد

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان، له‌ په‌یامێكى پیرۆزبایدا له‌ بیست و سێهه‌مین فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ په‌یامێكى ئاراسته‌ى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ كرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێزانى/ سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسوڕاوانى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ

بابه‌ت/ په‌یامى پیرۆزبایى

 فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ هه‌ر له‌یه‌كه‌م خولیه‌وه‌، وه‌ك چالاكییه‌كى جێگیر و ناوازه‌ ده‌ستپێكرد، به‌ به‌رده‌وامى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى هه‌م جوان باڵایكرد و هه‌م په‌ل و پۆى هاویشت به‌ جۆرێك په‌خشان بوویه‌وه‌ له‌ ساباته‌كه‌یدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ نوسه‌ران و ئه‌دیبانى كۆكرده‌وه‌ و زه‌مینه‌ى كارى جوان و پشتگیرى داهێنان و ئه‌فراندنى نوێى بۆ فه‌راهه‌مكردن، هاوكات بوو به‌ پڕۆژه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ نوسه‌ران و ئه‌دیبانى وڵاتانى ده‌وربه‌ر و هه‌ندێك وڵاتى ئه‌وروپى، لێره‌شه‌وه‌ جۆرێك ئاڵوگۆڕى كولتورى هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ بێگومان كاریگه‌ریى باشى له‌ ناساندنى زیاترى ئێمه‌ى كورددا ده‌بێت.

به‌ناوى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان پیرۆزبایى گه‌رم له‌ هه‌موو هه‌ڵسووراوان و به‌شدارانى خولى بێست و سێیه‌مینى فێستیڤاڵه‌كه‌ و ته‌واوى نوسه‌ران و ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوین له‌گه‌ڵتان.

 

هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتووبن

محمد سعید على

(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)

وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان

 


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە