د.ئیپتیسام ئیسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ، له ده‌سپێكى یه‌كه‌مین بیست و سێهه‌مین فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى وته‌كه‌یه:
به‌ڕێزان.. به‌یانیتان باش
سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان.. سوپاس بۆ بینه‌ران و بیسه‌رانمان له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن.. به‌خێرهاتنى میوانه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ى كه له وڵاتى ئێرانه‌وه ته‌شریفیان هێناوه، هیوادارین ماندوویه‌تییان حه‌سابێته‌وه.
خۆشه‌ویستان..
له‌ماوه‌ى 23 ساڵى رابوردوودا، وێڕاى ته‌نگژه سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وێڕاى ئه‌و هه‌موو هه‌وراز و نشێوه ژیارییانهى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆته‌وه. فێستیڤاڵى ساڵانه‌ى گه‌لاوێژ به‌رده‌وام بووه. له سه‌كۆى ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه ده‌یان قه‌ڵه‌م و به‌هره‌ى گه‌نجانه و دووره ده‌ست، توانا ئه‌ده‌بیه‌كانى خۆیان سه‌لماندو بوونه ناوى دیار‌و دره‌وشاوه له ئاسمانى ئه‌ده‌بیاتى كوردیمان، خۆشبه‌ختانه ئه‌م سه‌كۆیه ته‌نها سه‌كۆى به‌هره‌و ناوه كوردییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌كۆى سه‌دان ده‌نگى ئه‌ده‌بى و مه‌عریفى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش بووه، له فارس و عه‌ره‌ب و تورك و ئه‌ڵمان و ئه‌رمه‌ن و فه‌ره‌نسى و هتد..
له فێستیڤاڵى گه‌لاوێژدا، تێكستى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و فیكرى پاوان نه‌كراوه بۆ چه‌ند نوسه‌رێك یان بۆ دهستهبژێرێكى دیاریكراو، به‌ڵكو كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه بوێرانه‌ى چرۆى داهێنانیان له‌گه‌شه‌كردندایه.
فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ، چونكه بڕواى ته‌واوى به ئازادى هه‌بووه، هه‌میشه بۆته شاباڵ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ویستوویانه به‌و باڵه به‌رز ببنه‌وه بۆ سه‌رووى شارچیهتى و ئایدیۆلۆژیا‌و مه‌زهه‌ب و جێنده‌ر و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌په‌رستیش..
ئه‌مساڵ له كاتێكدا مه‌راسیمى 23 هه‌مین فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ رێكده‌خه‌ن "ئاسۆ لێره نیه" ئاسۆ سواره .. ئاسۆى گه‌لاوێژ.. ئاسۆى ئه‌مه‌ك و جوانییه‌كان.. جێى هێشتوین سه‌د حه‌یف و مه‌خابن.. كاكه ئاسۆ ئه‌مڕۆ رۆحى تۆیه ده‌دره‌وشێته‌وه و له‌گه‌لاوێژ و بۆته دروشمى فێستیڤاڵ.. ئێمه نه‌مانده‌ویست تۆ ئۆغر بكه‌ى و نه‌یه‌یته‌وه.. ئێمه ده‌مانویست وه‌كو هه‌موو ساته‌كانى رابوردوو قسه له‌سه‌ر هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى فیستیڤاڵ بكه‌یت و جوانیهكانیت بۆ بنه‌خشاندایه.
ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین: دڵنیابه ته‌واوكه‌رى كاره‌كانت ده‌بین.
به‌ڕێزان..
له‌م سه‌رده‌مى نه‌هامه‌تیه كه ڤایرۆسى كۆرۆنا باڵى به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه و جوانیه‌كان ده‌شارێته‌وه.. بنكه‌ى گه‌لاوێژ هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و بانگى 23 هه‌مین راده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان ئه‌مڕۆ كه سیسته‌مى هه‌موو كاره‌كانى ژیان گۆڕدراوه‌و دنیاى دیجیتاڵى زۆربه‌ى چالاكیهكان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێمه‌ش له ئه‌زمونێكى نوێ‌دا كه تا كه رێگه‌ى چاره‌سه‌ره، چالاكیه‌كانمان ده‌كه‌ین، داواى لێبوردن ده‌كه‌ین كه له‌وانه‌یه ئه‌و تامه‌زرۆیى و چێژه‌ى ئاماده‌بوون وه‌ك جاران نه‌بێت.. به‌ڵام ئه‌مه لێكه‌وته‌كانى رۆژگاره و ده‌بێت له داهاتووشى سڵ نه‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامین.. ئه‌زموونى ئۆنلاین و په‌خشى نوێى به‌رهه‌مه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌بێت و هه‌موو هیوامان وایه بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین و رایه‌ڵه جوانه‌كان بهێڵینه‌وه.
به‌ڕێزان..
ئه‌مڕۆ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤیم فاوه‌نده‌یشن، جارێكى تر دێینه‌وه خزمه‌تتان كه به‌رێزیان سپۆنسه‌رى سازدانى ده‌بن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم كه ستافه‌كه‌مان زۆر ماندوونه‌ناسانه زۆر به‌وردیى و هێمنى كاره‌كانى خۆیان له‌ناو لیژانهكان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س ده‌ست بخاته كاره‌كانیانه‌وه.. ئه‌وان هه‌میشه پارێزه‌رى ئه‌تمۆسفیرى دیموكراسى بوون و گوڵ و وه‌نه‌وشه‌یان ده‌كرد به به‌رى ده‌قه‌كان و به‌زۆر له خۆبوردییهوه توانییان جارێكى تر فێستیڤاڵێكى تر ساز بكه‌ن و گوڵێكى تر بخه‌نه سه‌ر ملوانكه‌ى ئه‌وانى پێشوترى.
ستافه‌كه‌مان وه‌ك خێزانێك و زۆر نهێنى پارێز بوون، زۆر بڕوایان به‌هه‌ماهه‌نگى بووه‌و سه‌رجه‌م لیژنه‌كان به‌وپه‌ڕى لێپرسراویه‌تیه‌وه كارى خۆیان كردووه.
له‌دوا وتهمدا ده‌ڵێم پیرۆزه شارى سلێمانى پایته‌ختى رۆشنبیرى، پیرۆز بێت به‌رده‌وامى كاروانى ئه‌ده‌ب و رووناكبیرى.. ئه‌ى شارى ئه‌ده‌ب فێستیڤاڵتان پیرۆز و كوردستان ئاوه‌دان.
زۆر سوپاس