Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/9

- لە رۆژى 23/9/480 پێش زاین یوربیدیس (Euripides)، شاعیر و شانۆکاری گریکی لە شارى سالامیس لە دایکبووە، لە ساڵى 406 پێش زاین له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى لە شارى بیلا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1241 سنوری سترلسون (Snorri Sturluson)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و مێژوونوس و رەخنەگرى ئایسلەندی له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1179 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1835 فینشینسۆ بیلینى (فینشینسۆ سالفاتۆرى کامیلۆ فرانسیسکۆ بیلینى - Vincenzo Salvatore Carmelo Francesco Bellini) ئاوازدانەرى ئیتاڵى له‌ ته‌مه‌نى (33) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1801 لە شارى قتانیەى ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1901 یاروسلاف سیفرت (Jaroslav Seifert)، شاعیر و نوسه‌ری چیکۆسلۆفاکی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/1986 لە تەمەنى (85) ساڵى له‌ شارى پراگ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1984 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/9/1920 میکى رونى (Mickey Rooney)، رۆماننوس و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 6/4/2014 لە تەمەنى (93) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1930 ری چارلز (Ray Charles Robinson)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە دایکبووە، لە رۆژى 10/5/2004 لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1940 شەجەریان (محەمەد ڕەزا شەجەریان)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى ئێرانى لە شارى مەشهەد لەدایکبووە، لەساڵی 1952 بۆ یەکەمین جار دەنگی لەرادیۆی پارێزگای خوراسان بڵاوبووەوە، سەرەتا بەنازناوی (سیاوەش بیدکانی) دەستى بەکارى هونەرى کردووە، چەندین ساڵە خەریکی دروستکردنی ئامێری نوێ موزیكه‌ و تا ئێستا توانییەتی ئامێرەکانی وەک (ساغەر، کرشمە، سەبوو، توندەر، باربود، ئەرغەنون، سوراحی و شەهری ئاشوب) دروست بکات و بیانکاتە بەشێک لە موزیکى کلاسیکی.

- لە رۆژى 23/9/1940 سەید حیجاب، شاعیری میسری لە شارى دقهەلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 25/1/2017 لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1943 خۆلیۆ ئیجلسیاس (Julio Iglesias)، گۆرانیبێژی ئیسپانی لە شارى مەدرید لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1943 ئەنتۆنیۆ تابوکی (Antonio Tabucchi)، رۆماننوس و نوسەری ئیتاڵی لە شارى بیزا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/3/2012 لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لشبۆنە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1944 غمام هەمەدانى (محمد یوسف مجتەهەد هەمەدانى)، شاعیرى ئێرانى لە ته‌مه‌نى (69) ساڵى له‌ شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1875 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1955 شڤان پەروەر (ئیسماعیل ئایگون) گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیارى كورد لە گوندى سۆرى پارێزگاى رحاى باکورى کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵى 1974 دەستى بەچالاکى هونەرى کردووە، بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێدەنرێت، لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن، لە ساڵی ١٩٧٦بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە وڵاتی بە جێھێشتووە و چوەتە وڵاتى ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری دامەزراندووە، خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رییه‌.

- لە رۆژى 23/9/1967 فه‌جر ئه‌لسه‌عید، ژنە چیرۆكنوس سیناریۆنوس و  نوسەری کوێتی لە  کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1972 ئەمال زاید، ژنه‌ ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (61) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/9/1910 لە دایکبووە، لە ساڵى 1937 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/9/1973 پابلۆ نیرۆدا (Pablo Neruda)، شاعیر و نوسه‌رى چیلی له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 12/7/1904 له‌ گوندى بارال له‌ چیلى له‌ دایكبوه‌، له‌ ساڵى 1971 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/9/1977 سوزان تەمیم (سوزان عەبدولستار تەمیم)، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 28/7/2008 لە تەمەنى (30) ساڵى لە دوبەى تیرۆر کراوە، لە ساڵى 1996 تاکو ساڵى 2006 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 23/9/1978 ئه‌بو حه‌سه‌ن سه‌در، شاعیرى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى ئه‌سفه‌هان كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 25/8/1902 له‌ گه‌ڕه‌كى كازمیه‌ى شارى به‌غداد له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 23/9/ 1981 نتالی هۆرلەر (Natalie Horler)، ژنە گۆرانیبێژی ئەڵمانی لە شارى بۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/1991 کى (کیم کى بوم - Kim Ki-bum)، گۆرانیبێژى کۆریاى باشور لە شارى دایگو لە دایکبووە.، لە ساڵى 2008 به‌شدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/9/2006 مالکۆلم ئارنۆلد (Malcolm Arnold)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئینگلیزی لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى نۆرفۆلک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/10/1921 لە شارى نورسامبتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/9/2016 محەمەد حەسەن دهلاوى، ئەکتەرى کوێتى له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1946 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2014 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/9/2019 ئەنوەر شێخانی، شانۆکارى کورد له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردوە، لە ساڵى 1951 لە دایکبووە، دەستپێکی کاری ھونەری بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە لە تیپی پێشڕەوی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، یەکەمین شانۆ بەناوی (سەرەتان) بەشداری تێدا کرد، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ (مارەیی)،  لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی کارى سیاسی دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ زیندانیەکانى دیوانیە، لە ساڵی 1976 بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد لە مەڵبەندی گشتی، لە رۆژى 31/3/1991 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندى دیکە کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ لقى هەولێریان دامەزراندووه‌، لە ساڵی 1998 دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە و (4) ساڵیش سکرتێری گشتی سەندیکا بووە، رۆڵێکى گرنگى بینییوە لە یەکگرتنەوە هەر دوو رێکخراوى یەکێتى ھونەرمەندانی کورردستان و سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان، زیاتر لە 60 کاری شانۆیی وەکو ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم و دەرهێنان بەشداری کردووە.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە