Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/9

- لە رۆژى 24/9/1896 فره‌نسیس سکۆت فیتزجیرالد (Francis Scott Key Fitzgerald)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە شارى سانت پاول لە ویلایەتى مینیسۆتا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/12/1940 لە تەمەنى (44) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1922 محەمەد تەها، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى تهتا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/2006  له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1923 دریە ئەحمەد (حکمەت ئەحمەد حەسەن سەمرە)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/4/2003 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاكو ساڵى 1967 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 24/9/1947 محەمەد وەفیق، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/3/2015 لە تەمەنى (67) ساڵى لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1975 تاكو ساڵى 2015 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 24/9/1951 پیدرو ئەلمۆدۆڤار (Pedro Almodóvar)، دەرهێنەرى ئیسپانى لە کالزادا دى کالاترافاى شارى رالا سۆسیدال لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1965 مونا عیسا، ئەکتەرى کوێتى لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاكو ساڵى 1992 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 24/9/1975 ئەلیخاندرۆ زامبرا، رۆماننوس و چیركۆننوس شاعیر و نوسەرى چیلى له‌ شارى سانتیاگۆ له‌ دایكبووه‌، بە یەکێک لە باشترین ڕۆماننووسە گەنجەکانی گرانتا بە زمانی ئیسپانی هەڵبژێردراوە، لە لایەن جونۆت دیاز و دانیێل ئالارکۆنەوە ڕێزی لێ نراوە، له‌ ساڵى 2006 به‌ نوسینى ڕۆمانی (بۆنسای) خەڵاتی ڕەخنەگرانی چیلی پێدراوه‌.

- لە رۆژى 24/9/ 1977 بدور عەبدوڵڵا، ئەکتەرى سعودى لە شارى ریاز لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1983 هیا عەبدولسەلام، ئەکتەرى کوێتى لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1995 عەلایاسین، ئەکتەرى ئەردەنى لە سعودیە دایکبووە، لە ساڵى 2013 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/9/1996 زەکى مەروان، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى تورکى لە تەمەنى (64) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئزمیر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/12/1931 لە شارى بورسە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/9/1997 محەمەد سەلمان، ئەکتەر و دەرهێنەرى لوبنانى لە تەمەنى (74) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/11/1922 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/9/2007 هیرۆشى ئۆساکا، وێنەکێشى یابانى لە تەمەنى (44) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/6/1963 لە شارى نیاگوا لە شارى ئۆساکاىیابان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 2 جار خوێندراوەتەوە