Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 25/9

- لە رۆژى 25/9/1683 جان فیلیپ رامو (Jean-Philippe Rameau)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى فه‌ره‌نسی لە شارى دیجۆنى لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/1764 لەشارى پاریس لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1881 لو شون، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و رەخنەگرى ئەدەبى سینى لە شاوکسینجى شارى جیجانگ لە سین لە دایکبووە، لە رۆژى 19/10/1936 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى شانگاهاى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1897 ویلیام فۆکنەر(William Faulkner)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوسى ئەمەریکى لە ویلایەتى مسیسیبى دایکبووە، لە رۆژى 9/7/1962 لە تەمەنى (64) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى بیهالیاى ویلایەتى مسیسیبى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 25/9/1931 منوتشەهر ئاتەشى، شاعیر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانى لە ناوچەى دشتسان لە شارى بوشەهەر لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/2005 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1933 ئەحلام (فاتمە مەحمود مەلاح)، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 17/5/1997 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاكو ساڵى 1951 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1944 مایکڵ دۆگلاس (Michael Douglas)، ئەکتەرى ئەمەریکى به‌نه‌ژاد روسى لە ویلایەتى نیوجیرزى لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 25/9/1947 محەمەد قەبانى، ئەکتەرى ئەردەنى لە شارى قودس لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 31/5/2015 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1972 تاكو ساڵى 2015 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1951 مارک هامیل (Mark Hamill)، ئەکتەر و شانۆکارى ئەمەریکى لە شارى ئۆکلەند لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/1957 مایکڵ مادسێن (Michael Madsen)، شاعیر و سیناریۆنوس و ئەکتەر و ده‌رهێنه‌ر و نوسەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى شیکاگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/1958 ئەحمەد فەرج ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1960 سەعید ناسرى، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى داربەیزا لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1961 هیزر لوکلیر (Heather Locklear)، ژنه‌ ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ویستود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 25/9/1964 کارلۆس رویز زافۆن (Carlos Ruiz Zafón)، رۆماننوس و سینایۆنوس و نوسه‌رى ئیسپانى له‌ شارى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دایکبووه‌، له‌ رۆژى 19/6/2020 له‌ ته‌مه‌نى (55) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس کۆچى دوایى کردووه‌، ڕۆمانی یاریی فریشتەکە لەلایەن نوسەر و وەرگێڕى کورد هیوا قادر کراواتە کوردى

- لە رۆژى 25/9/1964 راندا عەوز، ئەکتەرى میسرى به‌نه‌ژاد لوبنانى لە شارى سیدا له‌ لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1967 ئەردەڵان بەکر، هونەرمەندى کورد لە گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێر لەدایکبووە، لە رۆژی 10/10/2009 لە تەمەنى (42) به‌ نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کردووه‌، تاکو پۆلى سێیەمى ناوەندی خۆیندووە، لە تەمەنی منداڵیدا حەزو خولیای هونەری هە بووه‌، لە ساڵى 1985 لە تەمەنى (18) ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگە، لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمى خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1988لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالییش لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی دەست بەخەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر، لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید و لە ساڵی 1993 یەکەم ئەلبوومی خۆى له‌و وڵاته‌دا بڵاوکردۆتەوە، لە رۆژى 14/10/2009 تەرمەکەی گەییشتەوە شارى هەولێر و لە رۆژی 15/10/2009 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردراو، خاوەنی چەندین ئەلبومى گۆرانییە.

- لە رۆژى 25/9/1968 ویل سمیس (Will Smith)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى فیلادلفیاى ویلایەتى بنسیلفانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/1969 کاسرین زیتا جۆنس (Catherine Zeta-Jones)، ئەکتەرو شانۆکار و گۆرانیبێژى بەریتانى لە شارى وێڵز لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/1979 خالد سەرحان، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1979 ماری پیکفۆرد (Mary Pickford)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەری ئەمریکی بەنەژاد کەنەدى لە تەمەنى (87) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سنتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/4/1892 لە شارى تۆرینتۆ لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/1988 ناسیف زەیتون، گۆرانیبێژى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/1998 نەجاح موجى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/6/1945 لە گوندى میت کرما لە شارى دقلیەى میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 تاكو ساڵى 1996 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/2003 ئیدوارد سەعید، نووسەر و ڕەخنەگر و ئەکادیمى ئەمریکى به‌ نه‌ژاد فەڵەستینى لە تەمەنى (67) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/11/1935 لە شارى قودس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/2008 بسیونى عوسمان، سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/10/1941 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/2010 سەڵاح سەقا، ئەکتەر و دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/3/1932 لە شارى دقهەلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 25/9/2012 ئەندرى ویلیامز(Andy Williams)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى برانسۆن لە ویلایەتى میزورى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/12/1927 لە شارى یوا لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاكو ساڵى 2012 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/2014 خالد ساڵح (خالد مەحمود ساڵح)، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەسوان لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/1/1964 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 تاكو ساڵى 2014 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/9/2018 ئیسماعیل فەهد ئیسماعیل، رۆماننوسى کوێتى لە تەمەنى (78) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1940 لە شارى بەسرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە