به‌ڕه‌چاوكردنى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بە بۆنەی دەست پێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێشانگای شین بۆ كتێب كرایه‌وه.
رۆژى شه‌ممه 26/9/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى خانەی فەرهەنگی شین، له سۆران یەكەمین پێشانگەی كتێبی لەژێر ناونیشانی (پێشانگای شین بۆ كتێب) كردەوە، كه زیاتر لە دوو ھەزار ناونیشانى كتَب له‌خۆ ده‌گرێت و داشكاندنى كتێبه‌كانیش به (35%)یه.
وا بڕیاره پێشانگاكه بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە كاژێر (9)ى بەیانی تاكو كاتژمێر (9)ى شەو كراوە بێت، واش بڕیاره له‌ماوه‌ى ئه‌و حه‌وت رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكى ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیری بەڕێوەبچێت.