- لە رۆژى 26/9/1869 ونسر ماکاى (Winsor Zenic McCay)، نیگاركێشى ئەمەریکى لە شارى سپرینگ لیک لە ویلایەتى میشیگال لە دایکبووە، لە رۆژى 26/7/1934 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشك لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1888 ت. س. ئلیۆت (تۆماس ستیریز ئلیۆت - (Thomas Stearns Eliot، شاعیر و رهخهنگرى ئه‌ده‌بى و شانۆكارى ئینگلیزى لە شارى سانت لویس لە ویلایەتى میزۆرى لە دایکبووە، لە رۆژى 4/1/1965 لە تەمەنى (76) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 26/9/1889 مارتین هایدیگەر (Martin Heidegger)، فەیلەسوف و شاعیر و ئهكادیمیستى ئەڵمانى لە شارى مسکیرش لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژە 26/5/1976 لە تەمەنى (86) ساڵى به نه‌خۆشى لە شارى فرایبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لێکۆڵینەوەیەکی زۆر وردی بۆ شیعرەکانی شاعیری ئەڵمانی (فریدریش هۆلدەرلین، 1770- 1843) کردووە، کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا، هزری خۆی لەبارەی هونەر بەگشتی و شیعر بەتایبەتی خستۆتەڕوو، لای ئەو شیعر بەرزترین ئاستی هونەرییە، پێی وایە شیعر لووتکەی هونەرە، ئەوەتا دەڵێت: "هەر هونەرێک لەجەوهەریدا بریتییە لەجۆرێک لە شیعر".
- لە رۆژى 26/9/1898 جۆرج گێرشوین (George Gershwin)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە شارى برۆکلین لە دایکبووە، لە رۆژى 11/7/1937 لە تەمەنى (38) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجەى مێشک لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1923 سوریا حیلمى، ئەکتەرى میسرى لە شارى منیا لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/1994 لە تەمەنى (70) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1966 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1923 دیف ئه‌ناند (Dev Anand)، ئه‌کته‌ری هیندی لە شارى گورداسپور لە هندستان لە دایکبووە، لە رۆژى 3/12/2011 لە تەمەنى (88) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1925 مارتى رۆبینز، گۆانیبێژى ئەمەریکى لە شارى گلاندیل لە ویلایەتى ئەریزۆنا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/12/1982 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى ناشفیل لە ویلایەتى تینیسى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 26/9/1926 بڵند حه‌یده‌ری، شاعیرى كورد له شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه، لە رۆژى 6/8/1996 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شاری له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه، به زمانی عه‌ره‌بی شیعره‌كانی نوسیوه، خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگاى ئەربیل ئولا تەواو كردووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بووه، به‌شێكى ته‌مه‌نى له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركوك و شاره‌كانى عێراق به‌سه‌ربردووه، هێشتا گه‌نج بووه دایك و باوكی كۆچی دواییان كردووه، له‌پاڵ كاره‌كانى بۆ بژێوى ژیانى خولیای شیعر و ئه‌ده‌ب بووه، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانیدا چه‌ند دیوانه شیعرێكى له شاره‌كانى به‌غداد و به‌یروت چلپكردووه.
- لە رۆژى 26/9/1936 تاداو ناگاهاما (TadaoNagahama)، شاعیرى گۆرانى و دەرهێنەرى یابانى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/1/1980 لە تەمەنى (43) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1945 بیلا بارتوک (Bartók Béla)، موزیسیان و ئهكادیمیستى هەنگارى لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/3/1881 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/9/1950 مشیرە ئیسماعیل (مشیرە محەمەد ئیسماعیل)، ژنه ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2012 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1952 جۆرج سانتایانا (George Santayana)، فەیلەسوف، رۆماننوس، شاعیر و نوسەر و ئهكادیمیستى ئیسپانى ئەمەریکى لە ته‌مه‌نى (89) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە له شارى رۆماى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/12/1863 لە شارى مەدرید لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/9/1956 لیندا هامیلتۆن (Linda Hamilton)، ژنه ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سالزبۆرى ویلایه‌تى ماریلاند لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1968 جیمس کافیزل (Jim Caviezel)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى مۆنت فیرنۆن لە ویلایەتى واشنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1973 محەمەد قنوع، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1982 حسێن مەهدى (حسێن حەمید ئەحمەد مەهدى)، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1984 رەنا شەمیسر، ئەکتەرى سورى لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 به‌شدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/9/1990 ئەلبێرتۆ مۆرافیا (Alberto Pincherle)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و شانۆنوس و نوسەرى ئیتاڵى له ته‌مه‌نى (82) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/11/1907 لە شارى رۆما لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/9/2008 پۆل نیومان (Paul Leonard Newman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/1/1925 لە شارى شاکیر هایتس لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.