Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 27/9

- لە رۆژى 27/9/1871 گراتسیا دیلیدا (Grazia Deledda)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئیتاڵى لە شارى نووروى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/8/1936 لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1926 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 27/9/1910 ئەمال زاید، ژنه‌ ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/1972 لە تەمەنى (61) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1937 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1917 ئیدگار دیگا (edgar degas)، شاعیر و نیگاركێشى فەڕەنسى لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/7/1834 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1932 یاش چۆپرا (Yash Chopra)، دەرهێنەرى هیندى لە شارى لاهور لە پاکستان لە دایکبووە، لە رۆژى 21/10/2012 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى مۆمباى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1940 والتر بنیامین (Walter Benjamin)، فەیلەسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسەرى ئەڵمانى لە تەمەنى (48) ساڵى لە شارى پۆرتۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1892 لە شارى بەرلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1965 کلارا بوو (Clara Bow)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/7/1905لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/9/1972 جوینیس پالترۆ (Gwyneth Paltrow)، ئەکتەر و موزیسیان و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1998 خەڵاتى ئۆسکارى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 27/9/1979 ئەروى جەودە، ئەکتەرى میسرى لە شارى جدە لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1982 عەبدوڵڵا بەهمەن (عەبدوڵڵا حەسەن عەبدولمەلیک حەیدەر بەهمەن)، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، بڕوانامەى دبلۆمى باڵاى لە هونەرەکانى شانۆ بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 27/9/1982 لیل واین (Lil Wayne)، گۆرانیبێژى راپى ئەمەریکى لە شارى نیو ئورلینز لە ویلایەتى لویزیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/9/1984 ئەفریل لافین (Avril Lavigne)، گۆرانیبێژى کەندى به‌نه‌ژاد فەڕەنسى لە شارى بیلفیل (ئۆنتاریۆ) لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/9/2005 رونالد گولیاس (Ronald Golias)، ئەکتەرى کۆمێدى و گۆرانیبێژى بەرازیلى لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى ساوباولۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/5/1929 لە شارى ساوکارلۆس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە