له مه‌راسیمێكدا کافێ کتێبی غەزەلنووس له شارى سلێمانى نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان دوو كتێبى وه‌رگێڕاوى بڵاوكرده‌وه.
ڕۆژی شەممە 26/9/2020 كاژێر (4:30)ى ئێواره کافێ کتێبی غەزەلنووس به ئامادەبوونی نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان دوو كتێبى وه‌رگێڕاوى بڵاوكرده‌وه، یه‌كێك له كتێبه‌كان به‌ناونیشانى (ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین لە نووسینی ولیەم ستیرنس داڤیس) و ئه‌وى دیكه‌یان به‌ناونیشانى (فەلسەفەی دێرین لە نووسینی ژولیا ئاناس) بوو، له ده‌سپێكى مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌رگێڕ به كورتى باسى له هه‌ر دوو كتێبه‌كه كرد و دواتریش به واژۆى خۆى هه‌ر دوو كتێبه‌كه‌ى پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.