Mntasr.jpg

هونه‌رمه‌ندێك كۆچى دوایى كرد

دواى (12) ساڵ نه‌خۆشى هونەرمەند و شانۆکاری ناسراوی عەرەب (مونته‌سر بیللا) لە تەمەنی (70) ساڵى له‌ شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ کۆچی دوایی کرد.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ میسر هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌ر و شانۆكارى وڵاته‌كه‌یان (مونته‌سر بیللا) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ رۆژی شەممە 26/9/2020 لە تەمەنی (70) به‌نه‌خۆشى له‌ شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كۆچى كرد، وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 له‌ شارى قاهیره‌ به‌خاك بسپێردرێت.

مونته‌سر بیللا  له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: مونته‌سر بیللا ریاز عه‌بد سه‌ید

- پیشه‌ى هونه‌رى ئه‌كته‌ر

- لە رۆژى 21/2/1950 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شانۆدا به‌ده‌ستهێناوه‌.

- له‌ ساڵى 1970 بۆیه‌كه‌مجار لەگەڵ تیپی شانۆیی (ثلاثي أضواء المسرح) به‌شدارى له‌ کاری هونەریدا کردووه‌.

- لە ساڵی 1977 بڕوانامەی ماستەری لە شانۆدا به‌ده‌ستهێناوه‌.

- له‌ ساڵى 1970 تاكو ساڵى 2010 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- به‌شدارى زیاتر له‌ (200) کاری شانۆیی و سینەمایى كردووه‌.

- لە ساڵی 2008 توشی جەڵتەی مێشک بووه‌.

- له‌ ساڵى 2010 کاری لە زنجیرەی (الصيف الماضي) بووه‌ و به‌مه‌ش له‌كارى هونه‌ریدا دوركه‌وتۆته‌وه‌.

- به‌شدارى له‌چه‌ندین شانۆگه‌رى بەناوبانگدا كردووه‌، له‌وانه‌: (ليلة من ألف ليلة، شارع محمد علي، علشان خاطر عيونك، بداية ونهاية.......).

- له‌ چه‌ندین فیلمى سینه‌مایدا رۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه‌، له‌وانه‌: (ضد الحكومة، المواطن مصري، سواق الأوتوبيس، فيفا زلاطا.....).

- له‌ رۆژى 26/9/2020 له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە