وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە فەرمانی ژمارە (3077) كه له 24/9/2020 دهریكردووه، پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (6)ى ساڵی 1999 بڕیاریدا پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپی کتێب بکرێت بە شێوازێکی مەرکەزی و تەنها لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.
ئەمەش بە مەبەستی رەچاوکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی بەهاو هێما پیرۆزەکان و نەشێواندنی رەوشی کۆمەڵایەتییە.
لە بەشێکی فەرمانەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، پێش پێدانی ژمارەی سپاردن کتێبەکە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دواتر ئەو ژمارەیەی دەدرێتێ.
دهقى فهرمانه وهزاریهكهى وهزارهتى رۆشنبیرى و لاوان
پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (6) ساڵی (1999)ى وەزارەتمان، کە تایبەتە بە پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپکردنی کتێب، بێگومان پێدانی ژمارەی سپاردن ئەرکێکی گەورە و لێپرسراویەتی رۆشنبیریی ئەخلاقییە. بۆیە لە دوای دەرچوونی ئەم فەرمانە بە شێوەیەکی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.
پێویستە ئەم ئەرکە زۆر بە گرنگی و بایەخپێدانەوە جێبەجێبکرێت و تیایدا رەچاوی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان بکرێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان تێک نەدات.
بۆیە بڕیارماندا پێش پێدانی ژمارەی سپاردن لەلایەن لیژنەیەیەکی شارەزای ئەو بوارەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوبراو پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکان بکرێت و دواتر ژمارەی سپاردنیان پێبدرێت.
ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت.
حهمهى حهمه سهعید
وهزیرى رۆشنبیرى و لاوان