Sherzad.jpg

شێرزاد حه‌سه‌ن، سێ كتێبى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

نوسەر و وەرگێڕی كورد شێرزاد حەسەن (3) سێ كتێبى نوێ به‌یكه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

وا بڕیاره‌ ڕۆژی شەممە 3/10/2020 كاژێر (4:30) لە هۆڵی كافێ كتێبی غەزەلنووس لە شارى سلێمانی، مەڕاسیمی بڵاوكردنەوە و ناساندنی (3) سێ كتێبی نوێی نوسەر و وه‌رگێڕی كورد (شێرزاد حەسەن) بەڕێوە بچێت.

كتێبەكان بریتین لە:

(جوانییەك لە تووڕەبووندا)، كە دیدارێكە بە تامی ژیاننامەوە و هیوا قادر لەگەڵیدا سازی داوە.

(منداڵێكی نوێ).

هه‌قته‌ بزانى، له‌ نوسینى ژان پۆڵ مارتۆزە و نووسەر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەته‌ سه‌ر زمانى كوردى.


ئەم بابەتە 132 جار خوێندراوەتەوە