کتێبخانەی عەلی مەکتەبە سمینارێکی بۆ نوسهر و لێكۆڵهرى كورد (سەدیق سەعید رواندزى) سازکرد و دوو کتێبی تازەی نوسهریش بە ئامادەبووان ناسێنرا.
ئیوارەی رۆژی شەممە 26/9/2020 لە باخی گشتی ڕواند کتێبخانەی عەلی مەکتەبە سمینارێکی بۆ نووسەر و لێکۆڵەر سەدیق سەعید ڕواندزی سازکرد، کە تێیدا نووسەر دوو کتێبی تازەی خرى بەناوەکانی (لە سێبەری کتێبدا و کۆرۆنا) بە ئامادەبووان ناساند، دوای ناساندنى ههردوو كتێبهكهش نووسەر هەردوو کتێبەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستانی پێبەخشرا
كتێبى لە سێبەری وشە، بریتیە لەکۆمەڵێک ڕانان و لێکۆڵینەوە لە بواری شیعر و زمان و مێژوو، کتێبی دووەمی نووسەریش به ناوی کۆڕۆنایە.