- لە رۆژى 28/9/55١ پێش زاین کۆنفۆشیۆس، فەیلەسوفى چینى لە ناوچەى زو لە شارى نشیوفو لە دایکبووە، لە ساڵى 479 پێش زاین لە شارى لیۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1921 ئۆسکار پانیزا (Oskar Panizza)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و ئهكادیمیستى ئەڵمانى لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى بایرویت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1835 لە شارى بادکیسینگن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 28/9/1934 بریگیت باردۆت (Brigitte Bardot)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1952 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1936 نەبیل مالح، دەرهێنەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 24/2/2016 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى دوبەى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1938 بن ئى کینگ (Ben E King)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى ئەمەریکى لەشارى هندرسۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 30/4/2015 لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى تینیک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1955 شادیە عەبدولحەمید، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1963 عەلا وەلیەدین (عەلا سەمیر سەید وەلیەدین)، ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 11/2/2003 لە تەمەنى (39) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1964 خالد یوسف، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بهشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1965 عەبدوڵڵا عامر، ئەکتەر و دەرهێنەری سعودی لە دایکبووە.
- لە رۆژى 28/9/1976 حەبیبە (حەبیبە محەمەد سەعید سالم)، ئەکتەرى میسرى لە شارى جەزیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1978 ئۆزگۆ نامال (OZGU NAMAL)، ئەکتەرى تورکى لە شارى ئەستەمبول لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بهشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/1982 رانبیر کاپور، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.
- لە رۆژی ٢٨/٩/١٩٨٥، حەسەن قزڵچى، چیرۆكنوس و نوسەر و وەرگێڕى كورد دواى ئەوەى (10) مانگ لە ژێر شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دا دەبێ لە بە ھۆکاری نادیارەوە لە زینداندا کۆچی دوایی کردووە و لە ژێر چاودێریی حکومەت تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەھەشتی زارای تاران بەخاک دەسپێردراوە، لە رۆژى 15/9/1914 لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن، یەکێک بووە لەوانەى رۆڵێکی رووناکبیری و رامیاری باشیان هەبووە لە کۆماری کوردستان، لە سەردەمى لاوێتیدا بە ناوی نھێنی (ژیر) پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، لە گۆڤارەکانی (کوردستان)، (ئاوات) و (گۆڤارى هەڵاڵە) نوسینەکانی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی ١٩٤٦ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤاری وێژەیی و رامیاریی گشتیی (ھەڵاڵە) بووە کە لە بۆکان دەرچووە، دواى نەمانى کۆماری کوردستان لە باشوورى کوردستان جێگیربووه، دەیان بابەتی ئەدەبی لە زمانەکانی فارسی، تورکی، بولگاری و عەرەبی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی، کۆمەڵێک بەرهەمى هەیە، پێکەنینى گەدا دیارترینیانە کە پێى دەناسرێتەوە.
- لە رۆژى 28/9/1987 هیلارى داف (Hilary Duff)، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانهر و رۆماننوس و موزیسیان و نوسهرى ئەمەریکى لە شارى هیوستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 28/9/2003 ئیلیا کازان (Elia Kazan)، ئهكتهر و دەرهێنەر و نوسهرى ئەمەریکى به نهژاد یۆنانى لە تهمهنى (94) ساڵى له شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/9/1909 لە شارى ئەستەمبۆڵ له دایکبووە.
- لە رۆژى 28/9/2012 ئەحمەد رەمزى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (83) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى مەتروح کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/3/1930 لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى له کارى هونەریدا کردووە.