ژنه هونه‌رمه‌ندى یابانى یۆكۆ تاكیۆشی (Yuko Takeuchi) له ته‌مه‌نى (40) ساڵى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى تۆكیۆ كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێنا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له یابانى پشت به‌ستن به لێدوانه‌كانی پۆلیسی شارى تۆكیۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه 27/9/2020 هه‌واڵی كۆچی دوایی ژنه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌ما و ته‌له‌فیزۆنی یابانى (یۆكۆ تاكیۆشی)یان بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی پۆلیس، یۆكۆ تاكیۆشی له ته‌مه‌نى (40) ساڵى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى شیبویا له شارى تۆكیۆ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه و دوای ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان هۆكاری مردنه‌كه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه كه خۆكوژی بووه.
یۆكۆ تاكیۆشی، یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانى یابان و له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی ڕۆڵی سه‌ره‌كى بینیوه و (3) سێ جار بوه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی بۆ سینه‌ما وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر.
یۆكۆ تاكیۆشی (Yuko Takeuchi) له چه‌ند دێرێكدا:
پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
له رۆژى 1/4/1980 له شارى سایتاما له دایكبووه.
له ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناكامورا شیدۆ هاوسه‌رگیری كردوه و ئه‌مساڵ بونه‌ته خاوه‌نی منداڵ.
له رۆژى 27/9/2020 له ته‌مه‌نى (40) ساڵى له ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى شیبویا له شارى تۆكیۆ كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه.