سیمینارێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی بەڕێگاوهی دڵشاد کاوانی لە شەقڵاوە ساز دەکرێت.
وا بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 29/9/2020 كاژێر (10:30)ى به‌یانى له باخچەی کتێبخانەی گشتی شەقڵاوە، لە ژێر دروشمى (کتێب داهێنانی ژیانە)، سیمینارێکی ناساندنی کتێب بۆ ڕۆمانی (بەڕێگاوە)ی دڵشاد کاوانی لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە به‌ڕێوه‌بچێت.
واش بڕیاره له سمیناره‌كه‌دا نوسەر باسی چۆنییەتی نووسنی ڕۆمانەکەی بکات، هه‌روه‌ها نوسەر و لێکۆڵەر (هۆشەنگ شێخ محه‌مه‌د) خویندنەوەی خۆی لە سەر ڕۆمانەکە بخاتە ڕوو، دواتریش رۆمانه‌كه لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیریی شەقڵاوە بەسەر ئامادەبووان دابەش دەکرێت.