مامۆستایه‌كى میوزیك كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مى حه‌مه‌ساڵح دیلان چاپ ده‌كات
ساکار عەبدوڵڵا ساڵح مامۆستا لە کۆلێجی هونەرەجوانەکان بەشی میوزیک، توێژینه‌وه‌ى كۆتا ساڵى خوێندنى له کۆلێجی هونەرەجوانەکانى زانكۆى سلێمانى چاپ ده‌كات، كه له کۆتایی ساڵی خوێندنى 2014 – 2015 وه‌كو پێداویستیه‌كى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس نوسیبوى.
كتێبه‌كه، تایبه‌ته به ژیانی هونەریی، مەقام، گۆرانییەکانی و شیکاریکردنی چەند بەرهەمێکی حەمەساڵح دیلان، هه‌روه‌ها هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی وەڵامی چەند پرسیارێکی هەستیار و گرنگی وه‌ك سەرچاوەی دەنگخۆشی دیلان، دەستپێکی گۆرانی وتن لای دیلان، شوێنی تۆمارکردنی بەرهەمەکانی، کات و شوێنی بڵاوبوونەوەی یەکەمین بەرهەمەکانی، هۆکاری ئارەزووی زۆری دیلان بۆ چڕینی مەقام، پەیبردن بە پەیوەندیی نێوان هۆنراوە و مەقام لای دیلان و هه‌روه‌ها هۆکاری سڵکردنەوەی دیلان لەوەی کە وەک گۆرانیبێژێک بناسرێت. ئەمانە و جەندین پرسیاری گرنگی تر کە هەوڵ دراوە وەڵامی گونجاویان بدرێتەوە لەم كتێبه‌دا.
ئه‌م كتێبه، به پشتیوانى پارێزگارى سلێمانى چاپده‌كرێت.
بۆ ژیانى حه‌مه‌ساڵح دیلان كلیك لێره بكه
ساکار عەبدوڵا ساڵح له چه‌ند دێرێكدا:
له رۆژى 11/11/1989 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
له ساڵی خوێندنى 2008 -2009 وەک ژەنیاری ئامێری عود پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی تەواو کردووە.
له ساڵی خوێندنى 2011 – 2012 لە کۆلێجی هونەرەجوانەکان، بەشی میوزیک، لقی ئێتنۆمیوزیکۆلۆجی وەرگیراوە.
له ساڵى 2015 بەشی میوزیک، لقی ئێتنۆمیوزیکۆلۆجی تەواوی کردووە.
لە ساڵی 2006 لە گروپە میوزیکییەکاندا وەک ژەنیاری ئامێری عود دەستی کردووە بە کاری هونه‌ری.
له ساڵى 2016 وه‌ك مامۆستاى میوزیك كارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى نێونه‌ته‌وه‌یى (Unicef) كار كردووه، به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى مندتڵانى ئاواره.
له ساڵى 2009 بوه‌ته مامۆستاى میوزیك لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانى زانكۆى سلێمانى.
ئه‌م كتێبه یه‌كه‌م ئهزمونیهتى له‌بوارى نوسیندا.