له ساڵڕۆژى جیهانى بەدەستهێنان و دەستکەوتنی زانیاریی كتێبى (میدیاو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیی) بڵاوكرایهوه.
رۆژى 28/9/2020 كاژێر (5)ى ئبێواره له باخچهى رێكخراوى (CDO) له شارى سلێمانى كتێبى (میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیی) له نوسینى نوسهر و رۆژنامهنوس (لهتیف حسێن) بڵاوكرایهوه.
میدیاو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیی بەرزان شێخ عوسمان پێیداچونهوهى بۆ كردووه، هونەرمەند محەمەد فەتاح وێنەی بەرگهى كێشاوه و هەرێم عوسمانیش دیزاینى بۆ كردووهو یهكێكیشه لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان.
لەم کتێبەدا، چەند تەوەر و بابەتێک وەک سەرنجێکی میدیایی و کۆمەڵناسیانە خراوەتەڕوو کە لە دووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی تەرخانە بۆ کۆمەڵێک بابەتی تایبەت، یەکێک لەوانە بریتییە لە گرنگی دەستکەوتنی زانیاریی و گەیاندنی زانیاریی بە خەڵکی لەلایەن میدیاوە، چونکە بەشێکی گرنگی کاری میدیاکار ئەم ئەرکەیە، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕۆژە جیهانییەی کە تەرخانکراوە بۆ بەدەستهێنان و دەستکەوتنی زانیاریی. کۆمەڵناسی ڕاگەیاندنیش یەکێکی ترە لە بابەتەکان، میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ڕوماڵی میدیا، میدیا و مەسەلەکانی پەیوەست بە ژنان و کچان توندوتیژی و خۆکوشتن کوشتن، قیرانی تەندروستی و کرۆنا بەنموونە، دۆسێیەکەسییەکان و ململانێی حزبی، هەڵە میدیاییەکان و چارەسەرەکان، هەموو ئەم بابەتانە وەک نموونە وەرگیراون و لە بەشی یەکەمدا خراونەڕوو. بەشی دووەمیش تەرخانکراوە بۆ خستنەڕووی ڕاو سەرنجی چاودێران و شارەزایانی بواری میدیایی و ڕۆژنامەنووسان خۆیان.