Roman.jpg

پێشبڕکێیەک بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕۆمان

په‌یجى (Slemani UNESCO City of Literature) هه‌واڵى پێشبڕکێیەک بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕۆمانى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ پێویسته‌ رۆمانكه‌ له‌ سه‌ر غوربەت و دوری لە وڵات بێت و نوسه‌رى رۆمانه‌كه‌ش خه‌ڵات ده‌كرێت.

ده‌قى هه‌واڵه‌كه‌ وه‌كخۆى:

هەلێکی ناوازە بۆ ڕۆماننوسانی کورد کە ڕۆمانیان لەسەر بابەت و تێمای غوربەت و دوری لە وڵات ( دایاسپۆرا Diaspora ) نوسیوە: شاری بوچۆن لە وڵاتی كۆریای باشور، کە یەکێکە لە شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ، پێشبڕکێیەک ڕێکدەخات بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕۆمان کە خەڵاتەکەی ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمیرکییە.

مەرجەکانی بەشداری کردن:

- ڕۆمانەکە دەبێت لەسەر تێمای دایاسپۆرا (Diaspora) نوسرابێت

- ڕۆمانەکە دەبێت بە ئینگلیزی یان کۆری نوسرابێت، ئەگەر بە کوردی نوسرابوو ئەوا دەبێت وربگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی یان کۆری.

- نوسەرەکە دەبێت لە ژیاندا بێت.

- ئەگەر ڕۆمانەکە بە زمانی ئینگلیزی نوسرابێت، ئەوا دەبێت لە (20) ساڵی ڕابردودا نوسرابێت و بڵاوکرابێتەوە.

- ئەگەر ڕۆمانەکە وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کۆری یان ئینگلیزی، ئەوا دەبێت وەرگێڕانەکە لە ١٠ ساڵی ڕابردودا کرابێت و بڵاوکرابێتەوە.

خەڵاتی باشترین ڕۆمانی پێشبڕکێکە:

- (60) ملیۆن وەنی کۆری(زیاد لە (50) هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەک خەڵات دەدرێت بە نوسەری ڕۆمانە سەرکەوتوەکە، ئەگەر ڕۆمانەکە بە زمانی کۆری یان ئینگلیزی نوسرابێت.

- ئەگەر ڕۆمانەکە بە زمانێکیتر نوسرابێت و ورگێڕدرابێتە سەر زمانی کۆری یان ئینگلیزی ئەوا:

(50) ملیۆن وەنی کۆری (زیاد لە (40) هەزار دۆلاری ئەمریکی) دەدرێتە نوسەری ڕۆمانەکە؛ وە (10) ملیۆن وەنی کۆری (زیاد لە (8) هەزار دۆلاری ئەمریکی) دەدرێتە وەرگێڕەکە.

- دوا مؤڵەت بۆ وەرگرتنی پێشنیازکردنی ڕۆمانەکان 30/102020 دەبێت.

بۆ پڕکردنەوە فۆڕمی بەشداری تکایە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە و پاشان لە ڕێی ئیمەیڵ ئەدرێسی [email protected] پێشکەش دەکرێت

https://drive.google.com/file/d/125EyR-rTy2jFitQXzV8zi4ET0QJSt_ni/view?usp=sharing

Bucheon City of Literature

 


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە