له زانكۆى سلێمانى چلەی ماتەمینی بۆ شاعیر و مامۆستای زانكۆ پڕۆفیسۆر محەمەد كەساس جەباری به‌ڕێووه‌چوو.
پاشنیوەڕۆی رۆژى 28/9/2020 لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایانى زانكۆ و كه‌س و كار و بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانیرێورەسمی چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر د. محەمەد كەساس جەباری مامۆستای زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوەسمەكەش بەساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی خوالێخۆشبوو دەستیپێكرد، دواتر لە لایەن ئامادەبووانی رێورەسمەكەوە ژمارەیەك مۆم بۆ رۆحی بەرزە فڕی خواڵخۆشبوو داگیرسێنرا، هەر لە رێورەسمەكەدا وتاری سەرۆكایەتی زانكۆ لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و وتارى بنه‌ماڵه لەلایەن ئامانج محەمەد كەساس كوڕی خوالێخۆشبوو خوێنرایەوە، پاشان چەند دێڕە شیعرێكی د. محەمەد كەساس خوێنرایەوە و هاوكات تاجە گوڵینەی رێز‌و وەفا بۆ رۆحی پاكی د. محەمەد كەساس پێشكەش بە خانەوادەی كۆچكردوو كرا، هەروەها وتاری راگرایەتی كۆلێجیش خوێنرایەوە .
لە كۆتایی رێورەسمەكەشدا كورتەفیلمێك لەسەر ژیان و كارەكانی پڕۆفیسۆر د. محەمەد كەساس نمایشكرا، كە تێیدا لە زاری هاوڕێ و هاوپیشەكانییەوە باس لەو كار‌و پڕۆژەو خزمەتانە دەكرا كە خوالێخۆشبوو پێشكەشی زانكۆی سلێمانی و بواری ئەكادیمی و ئەدەب و وێژەی كوردی كردووە.
محەمەد کەساس جەباری له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى
- له رۆژى 1/7/1953 لە ناحیەی جەباری سەر بە شاری کەرکوک لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1983 چووەتە ریزی شۆڕش و لەکەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادری رێکخستن هەر لەبەر ئەوەش رژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە.
- له زانكۆى سلێمانى كۆلێژى زمان به‌شى كردوى مامۆستاى بابه‌ته‌كانى ئه‌ده‌ب و ره‌خنه بووه و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆر بووه.
- سه‌رپه‌رشتیار و سه‌رۆكى لیژنه و ئه‌ندامى لیژنه‌ى چه‌ندین نامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا بووه له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان.
- وانه‌ى به خوێندكارانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان وتۆته‌وه.
- سەدان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە
- له رۆژى 19/8/2020 لە تەمەنی (67) ساڵی به جەڵتە دڵ له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه.
خاوەنی چوند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه:
- بەهاکان کە نامۆ دەبن، شیعر.
- کەرکوک و بزاڤی شیعری کوردی، لێکۆڵینەوە.
- چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی یەکەم.
- چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی دووەم.