Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/9

- لە رۆژى 30/9/1207 جه‌لاله‌دینی رۆمی (محەمەد محەمەد حسێن بەهائەدین بلخى)، فەیلەسوف و ئه‌دیب و سۆفی لە شارى بلخ لە ئەفغانستا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/12/1273 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى کونیە لە تورکیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1928 ئیلى فیزیل (Eliezer Wiesel)، رۆماننوس و نوسەر و ئه‌كادیمیستى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە رۆژى 2/7/2016 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى ماساتشوستس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1986 خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/9/1932 شەریفە ماهیر (هودا ماهیر کفراوى)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 30/9/1951 هانى میسرى، شێوه‌كارى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 24/8/2015 له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى له‌ ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1975 تاكو ساڵى 2015 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1955 جیمس دین (James Dean)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (24) ساڵى بەڕوداوى سەیارە لە شارى شولام لە ویلایەتى کایفۆرنیا کۆچى دوایى کردوە، لە رۆژى 8/2/1931 لە ناوچەى ماریۆن لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/9/1964 مۆنیکا بیلوتشى (Monica Bellucci)، ئەکتەرى ئیتاڵى لە شارى تشیتا دی کاستیلۆ لە هەرێمى ئومبریاى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1972 عەبیر شەمسەدین، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1975 ماریۆن کۆتیارد ( Marion Cotillard)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1972 عەلى غریر، ئەکتەرى بەحرێنى لە بەحرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1976 نایف بشایرە، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1977 فه‌ریده‌ جریدی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1985 تى بین (فەهیم رەشید نەجم - RasheedFaheemNajm)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى تالاهاسى پایتەختى ویلایەتى فلۆریدا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1987 حەلا، ئەکتەرى سعودى كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى لە کوێت ئه‌نجام ده‌دات لە ناوچەى جهرا لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1989 رەهف شەقیر، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/9/1990 پاتریک وایت (Patrick White)، رۆماننو سو شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى ئوسترالى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى سیدنى کۆچى دوایى کردوە، لە رۆژى 28/5/1912 لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 30/9/2007 سڵحى وادى، موزیسیانى عێراقى لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردوە، لە رۆژى 12/2/1934 لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2002 کارى هونەریدا كردووه‌.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە