كۆمه‌ڵه‌ی كههرهمانه بۆ هونه‌ر، پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی بۆ بۆ ژماره‌یه‌ك شێوه‌كاری كورد و عه‌ره‌ب كرده‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌سووره‌كه له شارى سلێمانى (كۆمه‌ڵه‌ی كههرهمانه بۆ هونه‌ر) له‌ژێر ناونیشانی (كههرهمانه.. باڵیۆزی ئه‌فراندن و جوانی) پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی بۆ (36) شێوه‌كاری شاره‌كانى به‌غداد، كه‌ربه‌لا، ئه‌نبار، كه‌ركوك، موسڵ، سلێمانی و هه‌ولێر كرده‌وه.
تابلۆكان، گوازرشتبوون له‌به‌هاكانی جوانی، ئاشتی، دۆستایه‌تی، ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژیی و تیرۆر.
واش بڕیاره وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراق پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی بۆ ژماره‌یه‌ك شێوه‌كارى كورد و عه‌ره‌ب له شاری به‌غدا بكاته‌وه.