Shano1.jpg

شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان لەسلێمانی نمایشكرا

 "شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان" بەرهەمی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و کۆمەڵەیی هونەرەجوانەکانی کورد مەڵبەندیی گشتییە، لە نووسینی "سابیر نیکبەخت" و دەرهێنانی "مۆفەق عارف لهۆنی"ه‌ و له‌ شارى سلێمانى نمایشكرا.

 له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا لە هۆڵی کۆمەڵەیی هونەرەجوانەکان له‌ شارى سلێمانى "شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان" نمایشكرا، شانۆكه‌ له‌ رۆژی 15/10/2020 یەکەم ڕۆژی نمایشکردنى بوو بۆ ماوه‌ى یەک هەفتە لە نمایش کردن بەردەوام بووه‌، ئەکتەرانی شانۆیی باڵندەکانی گەرمیان بەشدارن بریتین لە، (گۆران سەرگەڵویی، عابد هەورامی، شنیار بەکر و نژۆ ئەکرەم)،

 دەربارەی شانۆكه‌ (مۆفەق عارف لهۆنی) دەرهێنەر وتویه‌تى: "پێشتر ئەم کارە شانۆییە بۆ ماوەیی سێ مانگ ڕاهێنانی تێداکرا و بڕیار وابوو، بۆ ڕۆژی جیهانی شانۆ ٢٧ـ٣ نمایش بکرێت،بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا-وە کەرەنتینەوە،سەرەتایی مانگی سێ ڕاهێنان و ئامادەکاریییەکان ڕاگیرا،پاشان دوایی شەش مانگ لە وەستان لە ڕاهێنان کردن،لە مانگی نۆ-دا دیسانەوە بە گەرمووگوڕییەوە دەست کرایەوە بە ڕاهێنان و ئامادەکاریی".

 نووسەری کارەکە گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتە و شانۆییەکە باس لە دکتۆرێکی کورد دەکات کە لە موسڵ دەژی و لەکاتی داگیرکردنی، مووسڵ و شەنگال لە لایەن چەکدارانی داعشەوە،بەتایبەتی ڕفاندنی کچ و ژنانی ئێزیدی لەلایەن چەکدارانی داعش و فڕۆشتنیان لە بازاڕدا،ئەم دکتۆرە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی دووکاری گرنگ جگە لە پیشەیی دکتۆرییەکەی،یەکەمیان هەڵدەستێت بە کڕینی کچان و ژنانی ئێزیدی بەمەبەستی ئازادکردنیان و ڕزگارکردنیان لە دەستی چەکدارانی داعش.

هەروەها دووهەم کاری بریتی دەبێت لە پێدانی هەواڵ و زانیاریی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بە هێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی بێتەلێکەوە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە