Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/10

- لە رۆژى 1/10/1499 مارسیلیو فیسینوس (Marsilius Ficinus)، شاعیر و فەیلەسوف و نوسه‌رى ئیتاڵى لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/10/1433 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/10/1912 محەمەد کەحلاوى (محەمەد مورسى عەبدول لەیف)، ئەکتەر و ئاوازدانەرى میسرى لە شارى شەرقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 5/10/1982 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1920 والتەر ماسو (Walter Matthau)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 1/7/2000 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2000 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 1/10/1925 ئەمین هنیدى، ئەکتەرى میسرى لە شارى مەنسورە لە دایکبووە، لە رۆژى 3/7/1986 لە تەمەنى (60) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1930 ریچارد هاریس (Richard Harris)، ئەکتەرى ئیرلەندى لە شارى لیمریک لە دایکبووە، لە رۆژى 25/10/2002 لە تەمەنى (72) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1935 جولى ئەندرۆز (Julie Andrews)، ئەکتەرى بەریتانى لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1964 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 1/10/1940 رەئوف مستەفا، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/10/2017 لە تەمەنى (77) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2017 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 1/10/1942 هند ئەبى لەمع، ئەکتەرى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 15/9/1987 لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1962 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1964 کرستۆڤەر تیتوس (Christopher Titus)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کاسترۆ فالى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/10/1972 لەیلا حاتەمى، ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لەدواى خوێندنى ناوەندى چونەتە شارى لۆزان لە سویسرا و لەوێ ئەندازیارى کارەباى خوێندووە و دواتریش ئەدەبى فەڕەنسى، دواتریش گەڕاوەتەوە ئێران.

- لە رۆژى 1/10/1972 بەها سوڵتان، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1976 دیانا حەداد، گۆرانیبێژى لوبنانى لە گوندى بەسالیم لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/10/1981 وەعد بەحرى، گۆرانیبێژى سورى لە شارى سویدا لە دایکبووە، یه‌كێك بووه‌ له‌ بەشداربوانى بەرنامەى سوپەر ستارى دووى.

- لەرۆژى 1/10/1984 رێکخراوییونسکو ئەو رۆژەى وەکو رۆژی جیهانی موزیک دەستنیشانکرد، لە هەموو وڵاتان لەم رۆژەدا کەرنەڤاڵی موزیک وگۆرانی بەڕێوەدەچێت، لە کوردستانیش هەر بەم بۆنەیەوە هونەرمەندان بە گۆرانى و موزیک و چالاکى دیکەى هونەرى یادى ئەو رۆژە دەکه‌وه‌ و چەندین چالاکى جۆراو جۆر بەڕێوەده‌چێت.

- لە رۆژى 1/10/1984 مۆنیکا سپیر (Mónica Spear Mootz)، ژنە ئەکتەرى فەنزوێلى لە شارى ماراکایبۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 6/1/2014 لە تەمەنى (29) ساڵى لە شارى پۆیریۆ کاپیلۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2004 بە شاجوانى وڵاتەکەى هەڵبژێردراوە.

- لە رۆژى 1/10/1988 فوئاد زاهیرى، ئاوازدانەر و موزیسیانى میسرى لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/10/1916 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/10/1990 ئیلهام عەبد بەدیع، ژنه‌ ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، بڕوانامەى ماستەرى لە بوارى کارگێڕى کار بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 1/10/1990 هازل کایا، ئەکتەرى تورکى لە شارى ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا  کردووە.

- لە رۆژى 1/10/2010 حه‌مه‌ جه‌زا (محەمەد جەزا عەلى)، هونەرمەندى دەنگخۆشى کورد لە تەمەنى (61) ساڵى پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی كردوه‌ و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاک سپێردراوه‌، لە رۆژى 3/2/1949 لەگەڕەکی کانێسکانی شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە پاڵ کارى گۆرانى وتن هۆنراوەشى نوسیوە، له‌منداڵییه‌وه‌ ئاره‌زووی هونه‌ر و گۆرانى وتنى کردووە و لە قۆناغی خوێندنى سەرەتاییەوە هەست بە دەنگ خۆشییەکەی کراوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە، له ‌ساڵی 1969 ئه‌ندامی (تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی) بووە، لە ساڵى 1971 یه‌که‌مین به‌رهه‌می خۆى تۆمارکردووە، لە رۆژى 23/5/1981 بەهۆى بێزارکردن، هه‌راسانکردن و راوه‌دوونان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ شاری هه‌ولێر جێدەهێڵێت و روودەکات شاخ، لە ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک رۆیشتوون، لە ساڵى 2007 دوچاری نەخۆشى شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس بووە، خاوەنى دیوانێکی گه‌وره‌ی تایبەت بەخۆیەتى کە (239) لاپەڕەیە.

- لە رۆژى 1/10/2013 تۆم کلانسى (Tom Clancy)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (66) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى بالتیمۆر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/4/1947 لە شارى بالتیمۆر لە ویلایەتى ماریلاند لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/10/2017 رەئوف مستەفا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (77) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1940 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 2017 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 1/10/2017 شارل ئەزنافور (Charles Aznavour)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى فەڕەنسى ئەرمەنى لە تەمەنى (94) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/5/1924 لە شارى پاریس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە