Rzgar_Shexany.jpg

ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی

ناوەندى باڵندە، به‌مزوانه‌ بەرگی دووەمى ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی چاپده‌كات.

وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناوەندى باڵندە بەرگی دووەمى ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی له‌ وه‌رگێڕانى (رزگار شێخانی) چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌، وه‌رگێڕى كتێبه‌كه‌ لە مێژە شیعر وەردەگێڕێت براوەی خەڵاتی ئەکادیمیای سوێدییە بۆ وەرگێڕان.

ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە