ئه‌مڕۆ 1/10 رۆژی جیهانی موزیکه له جیهاندا، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م موزیسیانانى جیهان به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین، یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه له‌كاتێكدا كه جیهان تووشى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشیه‌كى كوشنده بووه، بۆیه له‌مساڵدا جیاواز له ساڵانى پێشوو یادى ئىم رۆژه ده‌كرێته‌وه.
لەرۆژى 1/10/1984 رێکخراوی یونسکۆ ئەو رۆژەى وەکو رۆژی جیهانی موزیک دەستنیشانکردووه، لە هەموو وڵاتان لەم رۆژەدا کەرنەڤاڵی موزیک وگۆرانی بەڕێوەدەچێت، لە کوردستانیش هەر بەم بۆنەیەوە هونەرمەندان بە گۆرانى و موزیک و چالاکى دیکەى هونەرى یادى ئەو رۆژە دەکهوه و چەندین چالاکى جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.