لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی چله‌ى ماته‌مینى بۆ دكتۆر ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و (4) چوار كتێبیش له‌سه‌ر ژیان و به‌خششه‌كانى بڵاوده‌كرێته‌وه.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره 1/10/2020 كاژێر (5)ى ئێواره له ته‌لارى سلێمانى چله‌ى ماته‌مینى دكتۆر ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی، دیپلۆماتكاری دیاری کورد و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ڕێوه‌بچێت.
واشبڕیاره له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ئاماده‌بێت و وتارێك پێشكه‌ش بكات، هاوكات فیلمێكى دۆكیۆمێنتارى له باره‌ى ژیانى كۆچكردو نمایشده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى (4) چوار كتێب لبارهى ژیان به‌خششه‌كانى پیِكهشى ئاماده‌بوان ده‌كرێت، له‌و كتێبانه‌ى وا بڕایاره ئه‌مڕۆكه بڵاوبكرێنه‌وه بریتن له (چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، باڵوێزى كوردایه‌تى گفتوگۆ لوگه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنى، ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنى د دیتنا هه‌ڤالێن وید).
دكتۆر ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی، له رۆژى 21/8/2020 له وڵاتی سوید به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، وەک باڵیۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا كاری كردوه، هاوکات لە چەندین کۆبونەوەی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و کۆڕبەندی تایبەت بە مەسەلەی کورد، نوێنەرایەتی یەکێتی کردوە.