Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 2/10

- لە رۆژى 2/10/1904 گراهام گرین (Graham Greene)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/4/1991 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى فیفى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1935 سەید رازی، ئەکتەر و دەرهێنەری میسری لە شارى محەلەت کوبرا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/4/2009 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1943 ماجدە خەتیب، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/2006 لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1944 مەدیحە سالم، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2015 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1947 محەمەد عەلى سلێمان، موزیسیان و ئاوازدانەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/10/1951 ستینگ (Sting)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى نورسمبرلاند لە دایکبووە، لە ساڵى 1971 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1965 ناسح فه‌زلی، ئه‌کته‌ری کوێتی له‌ کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/2018 لە تەمەنى (53) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە کوێت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1971 تیفانى ده‌روێش (Tiffany Darwish)، ژنه‌ گۆرانیبێژى ئەمەریکى به‌نه‌ژاد لوبنانى لە شارى لوس ئەنجلس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1974 فاسیلى مکارۆفیتش شوکشین (Vasili Shukshin)، شانۆنوس و نوسەر و ئەکتەر و دەرهێنەرى روسى لە تەمەنى (45) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/7/1929 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/10/1974 ئینا زایدل (Ina Seidel)، ژنه‌ شاعیر و رۆماننوسی ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (89) ساڵى لە شارى شفتلارنى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1885 لە شارى هالەى ئەڵمانیا دایکبووە.

- لە رۆژى 2/10/1978 ئەیومى هاماساکى، گۆرانیبێژ و شاعیرى یابانى لە لە شارى فۆکاکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/10/1981 سەنا موزیان، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى داربەیزا لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1986 کامیلا بیل (Camilla Belle)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 2/10/1998 جین ئوترى، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئەکتەرى ئه‌مریکى لە تەمەنى (91) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/9/1907 لە ناوچەى گرایسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 2/10/2011 تەها محەمەد عەلى، شاعیرى فەڵەستینى لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1931 لە سفوریە لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە