به‌به‌شدارى به‌رهه‌مى (85) هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار ناوه‌ندی 7 ره‌نگه یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی شێوه‌كاری نێوده‌وڵه‌تی ته‌له‌فزیۆنی له شارى سلێمانى ده‌كاته‌وه.
(به‌ختیار سه‌عید) به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشانگه له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى دواخستنى رۆژى یه‌كه‌مین پێشانگه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچى وابڕیاربوو رۆژى 1/10/2020 ناوه‌ندی 7 ره‌نگه لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە یەکەمین پیشانگەی شێوەکاری تەلەفزیۆنی بكرێته‌وه، به‌ڵام بە هۆی چاپکردنی تابلۆکانەوەو پاراستنی کوالیتی چاپەکان پێشانگاكه دواخرا بۆ رۆژى چواره‌شه‌ممه 7/10/2020 له‌هه‌مان شوێن.
له پێشانگاكه‌دا (85) شێوه‌كار جگه له هه‌رێمى كوردستان له وڵاتانى (سوریا، به‌لجیكا، نه‌مسا، ئیسپانیا، میسر، به‌ریتانیا، روسیا، لیتوانیا، ئه‌ڵمانیا، سعودیه، مه‌غریب، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، سوید، هۆڵندا، دانیمارك، توركیا، تونس، ئیتاڵیا، عێراق و یه‌مه‌ن) هه‌ر شێوهكارهى به (1) یه‌ك تابلۆ به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه ئه‌و تابلۆیه‌ش نوێترین كاریانه.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگایه له‌دوای ساڵێك له‌دابڕان له كاری هونه‌ری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه دێت كه جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌موو جۆره چالاكییه‌كانى راگرتووه و كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری شێوه‌كار (عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا) كه یه‌كێكه له شێوه‌كاره‌كانى رۆژئاوای كوردستان.