فیلمی (وەرزی کەرکەدەنەکان)، کە یەکێکە لە فیلمە سینەماییەکانی ده‌رهێنه‌رى كورد بەهمەنی قوبادی له‌لایه‌ن کۆمپانیای نێتفلێکس مافی کڕینی بەدەستهێنا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و ناوه‌نده هونه‌رى سینهماییهكانى ئێران نوێترین هه‌واڵیان له‌سه‌ر فیلمی (وەرزی کەرکەدەنەکان)، ده‌رهێنه‌رى كورد بەهمەنی قوبادی بڵاوكرده‌وه، به‌پێى هه‌واڵه‌كان كۆمپانیای نێتفلێکس فیلمه‌كه‌ى كڕیوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش وەرزی کەرکەدەنەکان بوو به یهكهمبن فیلمى كوردى كه تاكو ئێستاكه كۆمپانیاكه كڕیویهتیوه.
وەرزی کەرکەدەنەکان، پێنجەمین فیلمی سینەمایی بەهمەنی قوبادییە، ئەگەرچی لە ئێران ڕێگە لە نمایش‌کردنی لێ‌گیرا، بەڵام نێتفلیکس ئەو فیلمەی کڕیوەتەوە و له ئاینده‌دا پەخشی دەکات، ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمه‌كه بریتین لە (مۆنیکا بەلووچی ئەکتەری بەناوبانگی ئیتالی، بێھروز وسوقی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی و ئارەش گۆرانیبێژی بەناوبانگی فارس).
بۆ زانیارى له‌سه‌ر ژیانى به‌همه‌نى قوبادى كلێك لێره بكه.