ناوەندى باڵندە، به‌مزوانه كتێبى شه‌وێك، دووى نیوه‌شه‌و چاپده‌كات.
وابڕیاره به‌منزیكانه ناوەندى باڵندە كتێبى شه‌وێك، دووى نیوه‌شه‌و له نوسینى مەحموود داوودى و وه‌رگێڕانى (به‌رۆژ ئاكره‌یى) چاپ و بڵاوبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه شاعیر و نوسهرى كوردى (شاڵاو حه‌بیبه) لهواڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى: "مەحموود دوور و ون، لە شوێنێک شیعر دەنووسێت و کتێبەکەی بە کوردی بڵاو دەبێتەوە. ئەو هەرچەند خۆی ون بکات، شیعرەکانی هەمیشە لێرەن و لێرە دەبن".
ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.