Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/10

- لە رۆژى 3/10/1804 ئالان کاردیک (Allan Kardec)، فەیلەسوف و نوسەر و وەرگێڕ و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە شارى لیۆن لەدایکبووە، لە رۆژى 31/3/1869 لە تەمەنى (64) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1867 پییر بۆنارد (Pierre Bonnard)، وێنەکێشى فەڕەنسى لەدایکبووە، لە رۆژى 23/1/1947 لەتەمەنى (80) ساڵى لە شارى لى کانیت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1886 ئالان فۆرنییە (Alain-Fournier)، رۆماننوس و نوسەرى فەڕەنسى لەدایکبووە، لە رۆژى 22/9/1914 لە تەمەنى (27) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1896 ویلیام مۆریس (William Morris)، شاعیر و نوسەر و نیگاركێشى ئینگلیزى لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1834 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1897 لویس ئه‌راگۆن(Louis Aragon)، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى فەڕەنسى لە شارى نوى سورسین لەدایکبووە، لە رۆژى 24/12/1982 لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1925 گۆر فیدال (Gore Vidal)، رۆماننوس و ره‌خه‌گرى ئه‌ده‌بى و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لەدایکبووە، لە رۆژى 31/7/2012 لە تەمەنى (86) ساڵى بەنەخۆشى لە هۆلیود هیلز کۆ    چى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1946 محەمەد حەسەن دهلاوى، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/2016 له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2014 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1954 ستیفى راى فۆگن (Stevie Ray Vaughan)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 27/8/1990 لە تەمەنى (35) ساڵى بە روادوى ئۆتۆمبێل لەشارى ئیست ترۆى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1964 کلایف ئۆین (Clive Owen)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى کۆفنترى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1969 گوین ستیفانى (Gwen Stefani)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى فۆلرتۆن لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 ریتچار ئیان کۆکس، ئەکتەرى هیندى لە شارى سانت ئەساف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 نیف کامبل (Neve Campbell)، ئەکتەرى کەندى لە کەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 لێنا هیدى (Lena Headey)، ژنه‌ ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى برۆمدا لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 به‌شدارى له‌  کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1975 تاڵب کویلى (TalibKweli)، گۆرانیبێژى راپى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1976 شون ویلیام سکۆت (Seann William Scott)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کوتج گروف لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1984 ئەشلى سیمبسۆن (Ashlee Simpson-Wentz)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 به‌شدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1984 یون ئاون هاى (yoonEunHye)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سۆل لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 به‌شدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1987 جان ئەنویە ( Jean Anouilh)، نوسەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (77) ساڵى لەشارى لۆزان لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/6/1910 لە شارى بۆردۆ لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/5/1988 محەمەد مسلم، ئه‌کته‌ری کوێتى لە کوێت لەدایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/10/2019 پ. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ، نوسەر و مامۆستاى زانکۆ لە تەمەنی (85) ساڵیدا  لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایکبوە و لەلای باوکى لە مزگەوتی حاجی مەلاڕەسوڵی دێلێژە خوێندویەتی، لە ساڵى 1939 وەک خوێندکارى گوێگر لە خوێندنگا وەرگیراوە، لەسەر پێشنیاری مستەفای سەفوەت لە بەغدا دەچێتە کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبونی بەکاری سیاسییەوە لەساڵییەکەمدا لە کۆلێژەکە دەردەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لە ساڵی 1951 لە خانەی مامۆستایان لە بەغدا وەرگیراوە، لە ساڵی 1952 بەشداریڕاپەڕینی ئەو ساڵەى لە شاری بەغداد کردووە و بریندار بوە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە، بەهۆى خراپی موتەسەریفی سلێمانی عیراقی بەجێهێشتوە و چووتە شام و لەوێ لە کۆلێژی ئاداب درێژەی بە خوێندن داوە، لەسەردەمى عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ ژماریەک خوێندکارى دیکە لەسەر ئەرکی دەوڵەت چوەتە سۆڤیەت و لە رۆژى 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتوە، لە ساڵی 1992 بوە ئەندام لەیەکەم خولی پەرلەمانی باشوری کوردستان لەسەر لیستییەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، - یەکێک بووە لە دامەزرێنەکانییەکێتیی نوسەرانی کورد، نزیکەی (90) کتێبی لە بوارەکانی ئەدب و زمان و بوارە جۆراو جۆرەکانی دیکە نوسیوە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە